ئاوی شيرين لەگڵی سوێر دەرناچێ
ئاو لە سروشتدا بێ تام و بێ ڕەنگ و بێ بۆنە، هەر کاتێک ئه و خاسیەتانەی گۆڕانی بەسەر داهات واتە کاریگەرییەک یان هۆکارێکی لەپشتەوەیە، بۆ نمونە ئاوێک خوێواو بێت کاریگەری زۆری گەردیلەکانی خوێیە لە ئاوەکەدا، ئیتر به و شێوەیە گڵی سوێریش خوێیەکەی لە ئاوەکەدا دەتوێتەوە و ئاوەکە شیرینی لە دەست دەدات و دەبێتە شۆرەکات و خوێواوک، ئه و ئیدیۆمە بە تەوسەوە بەکەسێک دەوترێت کە کردەوەی باشی لێ ڕەچاو نەکرێت و جێگەی چاوی نییە و بنچینیەکی ڕێک و پێکی نیە و وەک بۆ هەمان مەبەست وتراویشە(کفر کاریتەی لێ هەڵناکەوێت).[1]