#لەتیف ڕەشید# سەرۆک کۆماری ئێڕاق، چەند ڕاوێژکارێکی #بەرهەم ئەحمەد ساڵح#ی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێڕاقی دەرکرد.
بەپێی نووسراوێک، کە واژووی نزار محەمەد بەرێوبەری نووسینگەی سەرۆک کۆماری لەسەرە، بڕیاردراوە بە کۆتایی هێنان بە ڕاژەی چەند ڕاوێژکارێک، کە لەسەردەمی بەرهەم ساڵح دا ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆمار بوون.
هەر بەپێی نووسراوەکە، کە لە ڕێکەوتی #26-10-2022# دەرکراوە بڕیاردراوە بەو ڕۆژی #31-10-2022# دەرچێتە بواری جێبەجێکردن، بڕیادراوە بە کۆتایی هێنان بە ڕاژەی هەریەکە لە وێدان حەمود و بەدان ئەلسەعدون و خودایر عەباس توەیینی و مەیسون سالم فاروق الدملوجی و وائل عەبدوللەتیف حسێن و ساڵح حسێن جابر و حەسەن جیهاد ئەمین عەلی و مشتەق غەیب حەسەن الجبوری.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر بوار ئاشکرای کرد، کە لەتیف ڕەشید بڕیارە چەند ڕاوێژکارێکی نوێ بۆ سەرۆکایەتی کۆماری ئێڕاق دابمەزرێنێت و پێشنیازی بۆ چەند سەرکردەیەکی کۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کردووە، پۆستی ڕاوێژکاری وەربگرن. [1]
Bu yazının məzmununa "Kürdipedia" cavabdeh deyil, məsuliyyət yazının sahibi üzərinə düşür. Arxiv üçün saxladıq.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün

simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 2,522 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!