لە دیدارەکەدا سەرۆک #بافڵ تاڵەبانی# ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی چەند ساڵەی نزار ئامێدی کرد کە یاوەرێکی نزیکی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی# بووە و خزمەتێکی بەرچاوی لەسەرۆکایەتی کۆماری ئێڕاق پێشکەش کردووە. وتیشی، دڵنیام لەم بەرپرسیارێتییە نوێیەشدا بە هەمان ڕۆحیەت و ئەزموونی دەوڵەمەندی خۆتانەوە کار دەکەن و خزمەتێکی بەرچاوی گەل و وڵات دەکەن.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر ژینگەی ئێڕاق کرا و سەرۆک بافڵ ڕایگەیاند، بەداخەوە گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر ژینگەی ئێڕاق و هەرێمی کوردستانیش درووستکردووە، بۆیە ئێمە هاوکار و پشتیوانتان دەبین بۆ هەر هەوڵێک کە لەخزمەت پاراستنی ژینگەی وڵاتەکەماندایە. وتیشی، #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پرسی ژینگەی کردووەتە ئەولەویەتی کاری خۆی و هەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن نەمامیش لە هەرێمی کوردستان هەر لەو پێناوەدایە. [1]
Bu yazının məzmununa "Kürdipedia" cavabdeh deyil, məsuliyyət yazının sahibi üzərinə düşür. Arxiv üçün saxladıq.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün

simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 1,604 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!