بە پیاوی هێڕ پەند مەدە، هێڕتر دەبێ.
هێڕ: گێژووڕ، دەبەنگ، نەزان (فەرهەنگی کانی) ئامۆژگاریکردنی پیاوی گێژ و بێهۆش کەڵکی نییە، چونکە وەری ناگرێ و کاری پێناکات.لە کۆمەڵگەدا خەڵکانێک هەن، هەرگیز بیرناکەنەوە، گوێبەوەنادەن ڕووداوەکان ڕۆژگار چۆن دێت و چۆن دەڕوات، لەناویدا زیان دەکەن یان قازانج. گەر زیانیش بکەن نەوانەیەک و نەئامۆژگارییەک وەرناگرن.[1]