#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پەیامێکی هۆشداریداوەتە بەرپرسانی #بزووتنەوەی گۆڕان#، کە تایبەت بووە بە پەیوەندییەکانی بزووتنەوەکە و پارتی دیموکرات.
بافڵ تاڵەبانی نیگەرانە لە باشی پەیوەندییەکانی نێوان گۆڕان و پارتی، بۆیە ئەو پەیامە هۆشدارییەی داوە بە بەرپرسانی بزووتنەوەکە.
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا بۆ بەرپرسانی گۆڕان جەختیکردووەتەوە کە ئەگەر ئەجێندای پارتی لە سنووری #سلێمانی# جێبەجێدەکەن، ئەوە بچنە #هەولێر# سیاسەت بکەن، نەک لە سلێمانی.
هۆشدارییەکەی بافڵ تاڵەبانی زیاتر پەیوەندی بەباشی پەیوەندی تیمی حکومی گۆڕان و تیمی حکومی پارتییەوە هەبووە و باسی لەوەش کردووە، کە دەبێت لە هەڵوێستە سیاسییەکان پشتگیری یەکێتی بکەن، نەک پارتی. [1]
Bu yazının məzmununa "Kürdipedia" cavabdeh deyil, məsuliyyət yazının sahibi üzərinə düşür. Arxiv üçün saxladıq.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün

simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 987 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!