بە دەستێک دوو کاڵەک هەڵناگیرێ.
دوو ئیش و کار لەیەک کاتدا بە جارێک ناگیرێتە دەست. پەندەکە مەبەستی لە کەسی بەرچاوتەنگە یان کەسانێک کە تازە ماڵی پێکەوەنابێت، بیەوێت لە شەو و ڕۆژێکدا ببێتە خاوەنی سەروەت و سامانی گەورە، بۆیە ئەم جۆرە کەسانە زۆر بە چڕی دەست دەدەنە زیاتر لە کارێک، هێندە پەرشوبڵاودەبن، هیچیان بەباشی پێناکرێت. [1]