$سەرۆک کومار جەخت دەکاتەوە لەگرنگی چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوازیکی ئاشتیانە و بەپێی یاسا و دەستور$
سەرۆک کۆمار دکتۆر #لەتیف ڕەشید#، ڕۆژی چوار شەمە #08-02-2023#، لە کۆشکی #بەغدا#، پێشوازیکرد لەشاندێکی خۆنیشاندەران.
لەمیانەی دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار دووپاتیکردەوە لە مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتیان لە خۆنیشاندان و ئاماژەشی بەوەکرد: کە ئەرکی دەوڵەتیشە گوێ لە داواکاری ڕۆڵەکانی گەل بگرێت و کاری تەواویش بکات بۆ دابینکردنی ژیانێکی شکۆمەندانە و ئارام و چارەسەرکردنی کێشەکان بەشێوەیەکی ئاشتیانە بەپێی یاسا و دەستور.
هەر لە دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار، ئاماژەی بەوەکرد: کە پێویستە تیشک بخرێتە سەر سەقامگیریی، ئاساییش و ئارامیی، بەتایبەتی کە ئێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە و هەموو توانایەکی تێدایە، و ئێراقیەکانیش بارودۆخێکی سەختیان تێپەڕاند لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی توندڕەوی و تیرۆر و جەنگەوە.
لەلای خۆیانەوە شاندی میوان، ڕێز و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ وەڵامدانەوەی هەرچی زووی داواکارییەکانیان و دووپاتیانکردەوە کە ئەمڕۆ هەست بە کەشێکی نوێ دەکەن بەتایبەتی کە پارێزەری دەستور دەرگای بە ڕووی خۆنیشاندەراندا واڵاکردووە و بڕوایشمان وایە کە بەڕێزیان گوێی لە داواکارییەکانمان گرتووە و کاریشیان بۆ دەکات، ئاماژەشیان بەوەکرد: کە سەرۆکایەتی کۆمار داواکاریی و خواستەکانمان بەهەند وەردەگرێت. [1]
Bu yazının məzmununa "Kürdipedia" cavabdeh deyil, məsuliyyət yazının sahibi üzərinə düşür. Arxiv üçün saxladıq.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün

simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 1,533 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!