پارتی، لە پێکهێنانی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە، داوای سیستەمی 43 بە 57 دەکات
ئامادەکارییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان بۆ درووستکردنی شەش لیوای هاوبەش لە هێزەکانی 80ی پارتی و 70ی یەکێتی لە کۆتای نزیک بووەتەوە، بەڵام بەهۆی داواکارییەکی پارتییەوە گرفت بۆ درووستکردنی لیواکان درووست بووە.
پارتی داوا دەکات لە درووست کردنی شەش لیوای نوێ پشکەکانی هێزی 80 و 70، وەکوو یەک نەبێت و شێوازی 57 لە سەد بۆ هێزەکانی پارتی و 43 لە سەد بۆ هێزەکانی یەکێتی جێگیر بکرێت.
پێداگری پارتی لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە یەکەی 80 ژمارەی میلاکی زیاترە و سنووری جوگرافی و دانیشتووانی زۆنەکەی زیاترە.
میلاکی هەر شەش لیواکە نزیکەی 15 هەزار پێشمەرگە دەبێت و پارتی پێداگرە 57 لە سەدی پۆستەکان و میلاکی لابێت. شەش لیواکە لە 8 هەزار و 500 پێشمەرگە و ئەفسەری یەکەی 80 و نزیکەی 6 هەزار و 500 ئەفسەر و پێشمەرگەی یەکەی 70 درووست بکرێت.
یەکێتی داواکارییەکەی پارتی، ڕەتکردووەتەوە و داوای کردووە بەهەمان میکانیزمی پێشوتر لیواکان درووست بکرێن. کە بریتییە لە سیستەمی پەنجا بە پەنجا.
بەهۆی پێداگری پارتی لەسەر داواکەی گرفت بۆ پێکهێنانی شەش لیواکە درووست بووە و پارتی و یەکێتی سوورن لەسەر داواکاری خۆیان.
[1] Bu yazının məzmununa "Kürdipedia" cavabdeh deyil, məsuliyyət yazının sahibi üzərinə düşür. Arxiv üçün saxladıq.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 516 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!