#لەتیف ڕەشید#، سەرۆک کۆماری ئێراق لە شاری بەغدا پێشوازی لە وەفدێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کرد بە سەرۆکایەتی دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران.
لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆماری ئێراق تەئکیدی لە پێویستی پابەندبوون بەخشتەی کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کردەوە و ڕاشیگەیاند دەبێت ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا و بەپێی ڕێکارە یاساییەکان ڕابگەیەندرێن.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران ئاماژەی بەوەکرد کۆمیسیۆن بەتەواوی ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا لە هەموو ناوچەکانی ئێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێم لەبەر هۆکاری تەکنیکی، ڕاشیگەیاند هەرێمی کوردستان خواستی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دەربڕیوە بەڵام هۆکاری تەکنیکی ڕێگر بووە لە بەردەم پڕۆسەکەدا. [1]
Bu yazının məzmununa "Kürdipedia" cavabdeh deyil, məsuliyyət yazının sahibi üzərinə düşür. Arxiv üçün saxladıq.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün

simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 990 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!