ناونیشانی بابەت: دۆزینەوەی گەنجینەیەکی کۆن لە باکووری کوردستان، سنووری باتمان
لە گوندێکی باکووری #کوردستان# لە لەسەر ڕووباری دیجلە لە سنووری پارێزگای #باتمان#، گەنجینەیەکی ئاشوورییەکان دەدۆزرێتەوە، کە مێژووەکەی نزیکەی سێ هەزار ساڵە. ئەم پاشماوانە پێکهاتوون لە چەند پارچە ئێسک و پروسکی مرۆڤ، چەقۆ، سەرەتیر، شمشێر و چەندین کەلوپەلی تری تێدا دۆزراوەتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئاشوورییەکان بۆ ماوەیەک لەوێدا ژیاون.[1]