یاران ڕۆیشتن
فکری چ بکەم ئێستە لە پاش عومری درێژم؟
بڕوانە لە دەست و سەری لەرزۆکم و گێژم
ئەو ئارەقی دەڕژێ لەسەر و ڕووم بە حەقیقەت
دوای ڕۆیینی یاران هەموو جواناوە دەڕێژم
یاران کە هەموو ڕۆین و من مامەوە تەنیا
جەرگ و دڵەکەم کون کونە، زووخاوێ دەڕێژم
بەو عومرەوە هەر قیبلەمی؛ گەر ڕوو نەکەمە تۆ
بەو تاقی دوو ئەبرۆیە قەسەم، باتڵە نوێژم
جێم لێژ بووە، پیری لە سەرم خێوەتی هەڵدا
هەر کاتێ کە بەربوومەوە بڕوانە لە لێژم
#سەید کامیل ئیمامی#
#دیوانی ئاوات# [1][2]