بۆ من مەگری
بۆ من مەگری
کەس نەزانێ، من دەزانم
بە نێوی من، خەریکی بۆ یەکی تر تازی دادەگری
بۆ من مەگری
من دەزانم هەنیسکەکانت درۆنە
فرمێسکەکانت تامی ئاوی هاروینە
بۆ من مەگری
تۆ لەسەر شایی تەشریفت دەبردەوە
منت دیت و
دەسرەی سەرچۆپیت دەرهێنا و
بە بیانووی فرمێسەکانت
کل و ڕیمۆڵت لە چاوت پاک کردەوە. [1]
هۆنەر: #ناسر ئاغابرا-ژاکاو#
پەرتووکی: #کەژاوەی دڵ#
ڕۆژی: #1997-07-11#
شوێن: #بەردەڕەشان#