بەشی راگەیاندنی #زانکۆی سلێمانی# بۆ کۆچی دوایی #وریا حەمەکەریم# رایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و هاورێیانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەکەین
ئەمرۆ هەینی #07-02-2025#، بەناوی سەرۆکایەتی و سەرجەم مامۆستایانی بەشی راگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە زانکۆی سلێمانی، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێیان و کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەکەین.
ئاماژە بەوەشکرا، بەبۆنەی گیان لەدەستدانی رۆژنامەنووسی دیاری بواری میدیا (وریا حەمە کەریم)، داواکارین لە یەزدان رۆحی کاکە وریا شاد و ئاسودە بکات، زۆر بەداخین کۆچی لەناکاوی لە ناخەوە دڵگرانی کردین. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=