دوازدە سوارەی مێرجاڕ، ئەو دوازدە گەنجە ئازا و بوێرەی #ئیلنجاغی گەورە# بوون کە لە ڕیزەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و هێزی بەرگری و پشتگیری ڕێکخرابوون، شانبەشانی پێشمەرگەکانی لقی شەهید بەکر تەلانی و شەهید مەحمود مەرزانی #حزبی شیوعی ئێراق# لە ڕێکەوتی #26-04-1987# ڕووبەڕووی سوپای ئێراق بوونەوە کە بۆ ڕووخاندنی گوندەکە هاتبوون، پێشمەرگەکانى (یەکێتى و هێزى پشتگیرى) ئیلنجاغى گەورە کە بە (دوازدە سوارەى مێرجاڕ) ناویان دەبەم پێکهاتبوون لەکوڕانى (#خانەوادەی کوڕەبۆر# و #خانەوادەی مەلاک# و #خانەوادەی دەروێش خدر# و #خانەوادەی ئەلیاس#).
=KTML_Bold=دوازدە سوارەی مێرجاڕ ئەمانەبوون:=KTML_End=
1-محەمەد ئەحمەد حەمەد-#حەمە چاوشین ئیلنجاغی#، پێشمەرگەی دێرین و فەرماندەى دوازدە سوارەی مێرجاڕ.
2-نەسڕوڵڵا عەلى مەحمود-#نەسروڵڵا ئیلنجاغی#، فەرماندەى کەرت، سەرپەرشتیارى پێشمەرگە.
3-جەلال خورشید ڕەشید ئیلنجاغى-#جەلال ئیلنجاغی#، فەرماندەى کەرت، هێزى پێشمەرگە.
4-شەهید #محەمەد عەبدولوەهاب فەتحوڵڵا ئیلنجاغی#-محەمەد بڕنۆ، پێشمەرگەى دێرین و هێزى پشتگیرى.
5-#کاوە ئەنوەر نادر# ئیلنجاغى-مامۆستا کاوە، ڕابەرسیاسى و کادیر.
6-سوارە وسو جومعە ئیلنجاغى-#مام سوارە#، پێشمەرگەى دێرین و هێزى پشتگیرى.
7-#حەسەن تەها قادر ئیلنجاغى#، پێشمەرگەى دێرین، هێزى پشتگیرى.
8-#موحسین ڕەئوف عوسمان مەحمود ئیلنجاغى#، پێشمەرگەى دێرین، هێزى پشتگیرى.
9-#کاکل مەحمود کانەبى ئیلنجاغى#، هێزى پشتگیرى.
10-#نادر کەریم خالید ئیلنجاغى#-خاڵە نادر، پێشمەرگەى دێرین، هێزى پشتگیرى.
11-#عەزیز مەلا عومەر ئەبوبەکر ئیلنجاغى#، هێزى پشتگیرى.
12-#حەکیم قادر بایز ئیلنجاغى#، هێزى پشتگیرى.[1]