پارتیزانەکانی مێرجاڕی ئیلنجاغی گەورە، هێزەکانی #یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان# لە #25-07-1988# پەیامی ڕووبەڕووبوونەوەی بارودۆخی دوای ئەنفالەکانی لە کوردستان ڕاگەیاند و یەکێک لە بژاردەکان مانەوەی یەکەی پارتیزانی بوو بەنهێنی لە ناوچە سۆتماککراوەکانی باشووری کوردستان، ڕەتلی سنووری شاری #هەولێر# بەسەرپەرشتی ڕەفعەت عەبدوڵڵا پیرداود (#شەهید ڕێباز#) بوو، ڕەتڵەکە کە لە پاشماوەی تیپەکانی (85ی بەڕانەتی و 86ی دەشتی هەولێر و 87ی #قەرەچوغ# و 90ی باواجی و 93ی #کۆیە#) پێکهاتبوون، لە سەرەتادا ژمارەی پێشمەرگەکانی ڕەتڵەکە لە 300-400 پێشمەرگە پێکهاتبوو، بەڵام دوای لێبووردنی گشتی حکومەتی ئێراق لە ڕێکەوتی #15-12-1988# بۆ ئەو هێزانە زیاتر لە 85%ی ئەو پێشمەرگانە خۆیان ڕادەستی سوپای ئێراق کردووە یان بوونە سەربازی گەڕاوە یان پەیوەندیان بە دەزگا جۆراوجۆرەکانی ڕژێمی بەعسیان کرد، یاخود بوونە کاسبی ماڵ و منداڵیان، بەڵام کەمتر لە پەنجا پێشمەرگەیان ژیانی پارتیزانی و خۆنەچەماندنەوەیان هەڵبژارد و لە 25-07-1988 تاوەکوو #16-09-1989# لە بناری سەفین و خۆشناوەتی، زرارەتی و بەڕانەتی، گەردیاتی و مەنتکایەتی و شێخانەتی و شەمامک، کەندێناوە، وراتی کۆیە و دزەیی و زوورگەتەن، تارین، دێدەوان، #گۆرقەرەج#، سماقوڵی، #سێگردکان#، #ئیلنجاغی گەورە# و #پیرمام# و #بنەسڵاوە# و ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا و باکوور و باشووری شاری هەولێر نزیکەی چواردە مانگ بێ پسانەوە لە خەباتی نهێنی و پارتیزانی خۆیاندا خۆڕاگربوون و بوونە سیمبوڵی تێکۆشان و کۆڵنەدان و جێگەی شانازی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و خەڵکی کوردستان، مێرجاڕی ئیلنجاغی گەورەش لەو سەروەرییە بێ بەش نەبوو (4) پێشمەرگەی بە جەربەزە و گیان لەسەردەست لەو کاروانەدا مایەوە کە (3) پێشمەگەریان فەرماندەی مەیدانی #دوازدە سوارەی مێرجاڕ#ی ئیلنجاغی گەورەبوون ئەوانیش:
1-جەلال خورشید ڕەشید عەبدوڵڵا ڕەسوڵ خالید کوڕەبۆر-#جەلال ئیلنجاغی#، (فەرماندەی تیپی پارتیزان).
2-#کاوە ئەنوەر نادر# خدر محەمەد ئەلیاس- مامۆستا کاوه، (پارتیزان).
3-ئەحمەد عەودل قادر جەمیل وسو ئەلیاس-ئەحمەد ئیلنجاغی، (پارتیزان).
4-نەسڕوڵڵا عەلی مەحمود سۆفی محەمەد دەروێش خدر-#نەسڕوڵڵا ئیلنجاغی#، (فەرماندەی تیپی دانەبڕاو).[1]
Bu yazının məzmununa "Kürdipedia" cavabdeh deyil, məsuliyyət yazının sahibi üzərinə düşür. Arxiv üçün saxladıq.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün

simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 607 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!