سەرۆکی هەرێمی کوردستان #نێچیرڤان بارزانی# لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە هاوڕێ #ئەبو کاروان# و #حزبی شیوعی کوردستان# دەکات.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعیی کوردستان و سەرکەوتنی کۆنگرەکەیانەوە، بەگەرمی پیرۆزبایی لە هاوڕێ ئەبو کاروان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خۆیان و هاوڕێیانی لە حزبی شیوعیی کوردستان خواست.
بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها ستایشی تێکۆشان و خەباتی پێشمەرگایەتی و قوربانیدانی هاوڕێ ئەبو کاروان و خانەوادە بەڕێزەکەیان و حزبی شیوعیی کوردستانی کرد و هەموو پشتگیرییەکی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی لە سەرکردایەتیکردنی حزبدا بۆ بەڕێزیان دووپاتکردەوە.
لای خۆیەوە هاوڕێ سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعیی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی و هاوڕێیانی لە حزبی شیوعی بۆ پەیوەندی و پیرۆزبایی و پشتگیریی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. [1]
#08-07-2025#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=