=KTML_Bold=پیرۆزبایی قونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی (8)ی #حزبی شیوعی کوردستان# لە سکرتێر و ئەندامانی حزبی شیوعی=KTML_End=
قونسوڵی گشتی چین لە هەولێر پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی حزبی شیوعی کودستان کرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
ڕێزدار #ئەبو کاروان#
حزبی شیوعیی کوردستان – عێراق
هەرێمی کوردستانی عێراق
هاوڕێی ئازیزم
بەنوێنەرایەتی کونسوڵخانەی گشتی چین لە #هەولێر# ، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم بەبۆننەی هەڵبژاردنتان بە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعیی کوردستان – عێراق.
هەڵبژاردنتان هێمایەکی گرنگە بۆ حزب، کە رەنگدانەوەی داننانە بە شارەزایی و دڵسۆزیتان. ئێمە دڵنیاین کە حزب لەژێر سەرکردایەتی ئێوەدا دەستکەوتی گەورە سەبارەت بە دادپەروەری و یەکسانی و پێشکەوتنی گەل بەدەستدێنێ.
هەریەک لە حزبی شیوعی چینی و حزبی شیوعیی کوردستانی – عێراق لەپەیوەندی بەهێزی هاوڕێیەتی و نزیکیی ئایدیۆلۆجیدا هاوبەشن. چاودەبڕینە کارکردنی چڕ و پڕ لەگەڵتان بۆ قووڵکردنەوەی هاوکاری و هەماهەنگی لەسەرجەم بوارەکاندا. پێکەوە دەتوتانین لە بەدەستهێنانی ئەنجامی بەرهەمداردا بەردەوامبین.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە رۆڵە تازەکەتان دەکەین، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و هیوادارین وەرزێکی تازەی هەماهەنگی نێوان حزبی شیوعیی کوردستان – عێراق و کونسوڵخانەی گشتی چین دەستپێبکات. [1]
لەگەڵ ئەوپەڕی رێزماندا
(لیو جون)
کونسوڵی گشتی
کۆماری چینی میللی
#08-07-2025#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=