ئەحمەد عەزیز ئاغا بۆی گێڕامەوە وتی:
ڕۆژێک ئەوا لە جادەکەی #مەڵکەندی#یەوە سەروخوار ئەبووینەوە بۆ #بەردەرکی سەرا# و دووکانەکەی حەمەسەعی خەیات، کوڕێکی جوانکەلە لە پێشمانەوە بوو، لەبەر خۆیەوە ئەم شیعرەی ئەخوێندەوە:
لە دەشتی میحنەتا من کەوتبووم ئیمشەو بەبێهۆشی،
خوا تا کەی بەبێ گۆشی؟ خوا تا کەی بەبێ نۆشی؟
قوتبەدین هەڵیدایەوە وتی: دەک بە ملی شکاو و ئەستۆی وردم، ئەوە من لەکوێ بووم ئیمشەو؟! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=