$باکووری کوردستان$
- لە ناوچەی نسێبینی مێردین پۆلیسی دەولەتی فاشیست لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیان هەڵی کوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان و لە ئەنجامدا 5 کەس دەستگیر کران.[1]
- دادگای دەستوری بنەرەتی تورکیا، داواکاریی تەمیزی #لەیلا گوڤەن# پەرلەمانتاری #هەدەپە#ی لەبارەی گەڕانەوەی مافی پارێزبەندی بۆی ڕەتکردەوە.[7]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لاوێکی کورد بە ناوی کەیوان قادرپوور کوڕی مەجید خەڵکی گوندی ماڵتەی شاری #بانە#، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە گوندی #چۆمان# پێکرا. ئەو لاوە کوردە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گوللەی بەر سەری کەوتووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری #سنە# کراوە. پزیشکەکان باری تەندروستیی ئەو لاوە کوردەیان نالەبار ڕاگەیاندووە.[6]
$باشووری کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامارەی 24 کاتژمێری ڕابردووی تووشبوون، مردن و چاکبوونەوەی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بە گوێرەی ئامارەکانیش (955) حاڵەتی نویی تووشبوون تۆمارکراون، 374 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 19 تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.[4]
- لە ماوەی سێ ڕۆژدا پزیشکێک و دوو کارمەندی تەندرووستی لە پارێزگای #دهۆک# بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.[4]
- حکومەتی عێراقی نووسینگەیەک لە شارۆچکەی #شنگال#ی سەر بە پارێزگای نەینەوا دەکاتەوە کە نووسینگەکە تایبەت دەبێت بە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی ژنان و کچانی ڕزگاربووی کوردانی ئێزدیی دەستی ڕێکخراوی #داعش# لە شارۆچکەدا.[2]
- لە شاری سلێمانی، بە ئاهەنگێک جەژنی (مهرگان) کە دووەمین جەژنی کوردە لەدوای نەورۆز لە ئاینی زەردەشتیدا و بە جەژنی تازەکردنەوەی پەیمان، برایەتی و پێکەوەژیانی ناسراوە، لەلایەن فیدراسیۆنی زەردەشتیانی کوردستانەوە پیرۆزکرا.[7]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/386630/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=جەژنی مهرگان لەشاری سلێمانی پیرۆزکرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=جەژنی مهرگان لەشاری سلێمانی پیرۆزکرا=KTML_ImageCaption_End=
- 540 ملیۆن دینار بۆ کڕینی پێداویستییەکانی خۆپارێزی بۆ ناوەندەکانی خوێندنی #وەزارەتی پەروەردە# خەرجدەکرێت.[2]
- بوومەلەرزەیەک لە سنووری پارێزگای #سلێمانی# ڕوویدا و بەپێی سەنتەری چاودێریی بوومەلەرزەی زانکۆی تاران، گوڕەکەی 3.9 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر و دووریی 26 کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی ڕوویداوە.[2]
- بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەمەندان و ڕۆشنبیران کەسۆکار و هاورێ هونەرمەندی کۆچکردوو #فوئاد حەمەخان# لە مەراسیمێکدا لە هۆڵی ڕۆشنبیری #چەمچەماڵ#، پەردە لەسەر وێنەی هونەرمەندی کۆچکردوو فوئاد حەمەخان لادرا کە وێنەی کۆچکردوو لەلایەن هونەرمەند سامی سەعدوڵڵا کێشراوە و بەرهەمی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی کورد لقی چەمچەماڵ بوو.[3]
- لە دانیشتنێکی فەرمی لیژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا و عێراق و بە ئامادە بوونی بەڕێوبەری بەشی کەنداو و عێراق لە ئۆفیسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و نووسینگەی پەرلەمانتارانی یەکێتی ئەوروپادا، دلاوەر خالد ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی نوێنەرایەتی وتارێکی لە سەر دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە گرینگەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق پێشکەشی ئامادەبووان کرد.[4]
- 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیین لە سنووری باشوور و باکووری کوردستان لەلایەن تیمێکی هاوبەشی ئاسایشی #سۆران# و مێرگەسۆر دەستی بەسەرداگیرا.[4]
- #ئومێد خۆشناو#، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە هەوڵی پرساندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە، ڕایگەیاند، وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆکی حکومەت پێویستی بە دەنگی 74 پەرلەمانتارە کە ئەوەش لە سەروی موستەحیلاتە، دەشڵێت: ئێمە لە پەرلەمان ناترسین، بەڵکو خودانی پەرلەمانین.[5]
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاردەێی لەیلان لە سنووری پارێزگای کەرکووک، بە ئامادەبووانی بەشێک لە سەرۆک هۆزەکانی عێراق، ئەنجومەنی سەرۆک هۆزەکانی نەتەوەکانی کەرکووک پێکهێنرا.[7]
$رۆژئاوای کوردستان$
- گروپی چەتەی جەبهە شامیەی داگیرکەر لە گەڕەکی ئەشرەفیەی #عەفرین# ژنێکیان بەناوی زەینەب ڕفاند و لە هەمانکاتدا نزیکەی 2 هەزار و 500 دۆڵارەکەشیان لە ماڵەکەیدا دزی.[1]
- ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاوی کردووەتەوە جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جەختی کردووەتەوە لەوەی؛ تورکیا جارێکی دیکە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامنادات، کە شوێنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (#هەسەدە#)یە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بانگەوازێکدا، ڕایگەیاندووە #حەیدەر قوربانی#، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، لە ئەگەری ئێعدام دایە و داوای لە بەرپرسی هێزی دادوەریی کردووە کە دەبێت دەسبەجێ بڕیاری جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، ڕابگرن.[6]
- نووسەر و سیاسەتمەدار ڕۆبێرت جارۆوۆی کە چەندین ساڵە لە ئەڵمانیا پشتگیری لە تێکۆشانی ئازادی کورد دەکات کۆچی دوایی کرد.[1]
- بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دادی عێراق کە بەرواری ئەمڕۆی لەسەرە و ئاراستەی ژمارەیەک لە پارێزگاکانی عێراق کراوە، بەتایبەت #کەرکووک# و نەینەوا و سەڵاحەددین؛ تێیدا فەرمانی کردووە بە نووسینگەکانی جێبەجێکردن کە هەموو بڕیارەکانی تایبەت بە لێسەندنەوەی مافی بەکارهێنانی زەوییە کشتوکاڵییەکان کە خاوەنەکانیان عەرەب نین، بوەستێنرێن تاوەکو ئەوکاتەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەیەوە بڕیار دەدات.[2]