- ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕایدەگەیەنێت، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆدا #مەسعود بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشنیاری کردووە لەماوەی دوو هەفتەدا پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە.
- لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە شارەدێی کانی ماسێ لە شارۆچکەی #ئامێدی#، کەسێک بە سەختی بریندار دەبێت و دوو ئۆتۆمبێلیش بە تەواوی سوتان.
- بۆ ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر کۆنتڕۆڵنەکردنی ئه و ئاگرەی لە هەینی ڕابردووەوە دارستانەکانی #پێنجوێن#ی گرتوەتەوە چالاکانی ژینگە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و قایمقامی شارۆچکەکەش دەڵێت، لە ڕووی ماددی و مەعنەوییەوە گرفتمان هەیە.
- لە چوارچێوەی پانێلێک کە ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی (PAO) و ڕێکخراوی گەشەپێدانی ئابووری ئەمڕۆ لە شاری #سلێمانی# بەڕێوەچوو، #فاروق مەلا مستەفا#، سەرماداری ناودار و سەرۆکی گروپی کۆمپانیاکانی فاروق ڕایگەیاند ئابووری کوردستان لەسەر هیچ بنەمایەکی گەشەپێدانی ئابووری بەڕێوەنەبراوه و فەوزایەکی هەیە لەدابەشکردنی ئیش و کار و پرۆژەکان و کارگەکان و سەرجەم بەشە ئابورییەکانی دیکە.[1]
- کاتژمێر 10:15 خولەک چەتەکانی داعش لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی #خورماتوو# هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی و پێشمەرگەش وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و تێکیان شکاندن و 2 پێشمەرگەش بریندابوون.
- #عوسمان بایدەمیر# وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی گەلان - #هەدەپە#، لە ڕۆژی شەشەمی مانگرتنیاندا ڕایگەیاند، پێویستە گەلەکەمان ئەوە باش بزانێت، ئێمە لێرەین، شتێک نییە پاشەکشەی لێ بکەین.
- دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی نەزلەت شەحادەی شاری ڕەقە، لە کاتێکدا کە شەڕڤانان خەریکی ڕزگارکردنی خەڵکی سڤیل بوون کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوو، چەتەکانی داعش بە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کرد و چەندین کەس و شەڕڤان شەهید بوون و ژمارەیەکیش بریندار بوون کە باری تەندروستی هەندێکیان ناجێگیر و مەترسیدارە.
- جێگری سەرۆکی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوەدەکات، کە هیچ مەترسیەکی سنور داخستن و نەمانی کاڵا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا نییە، چونکە کاڵایەکی زۆر لە بازاڕاکاندا هەیە، دەشڵێت: ئەگەر سنوریش دابخرێت لە ناوخۆی هەرێمدا بەشی زیاتر لە ساڵێک کاڵامان هەیە.
- لە هاوینەهەواری #پیرمام# کۆبوونەوەی بارزانی لەگەڵ لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم بەرێوەدەچێت و بەرپرسی بەرەی توکمانی-ش دەڵێت: ئەو تورکمانانەی لە کۆبوونەوەکە بەشدارن نوێنەرایەتی نەتەوەی تورکمان ناکەن.[2]
- دارستانەکانی سەر بە شارۆچکەی باینگان لە پارێزگای #کرماشان# دوو ڕۆژە ئاگریان گرتووە و هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە. لە دوو ڕۆژی ڕابردووشدا دەیان هێکتار لە دارستانەکانی #ورمێ# و شاری چوار لە #ئیلام# سووتان.
- سوپای تورکیا ڕایدەگەیێنێ، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای #شرناخ# لە باکووری کوردستان 9 گەریلا گیانیان لەدەستداوە، #هەپەگە#ش ڕەتیدەکاتەوە 9 گەریلا گیانیان لەدەستدابێت و تەنیا ناسنامەی 5 گەریلا ئاشکرا دەکات.[3]
- ئایدن مەعروف، نوێنەری #بەرەی تورکمانی# لەپەرلەمانی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت ئەوان بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم-یان نەکردووە و پشتیوانی لە ڕیفراندۆم ناکەن.[4]