- بەراییەکانی هێزی پێشمەرگە گەییشتە کۆبانی.
- لە میدیا کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی مردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرکردەی زیندانیکراوی پەکەکە بڵاودەبێتەوە، بەجۆرێک دوای چەند کاژێرێک وەزیری دادی تورکیا ناچار بە ڕوونکردنەوە دەکرێ.
- شەوی ڕابردوو، چەکدارانی داعش دوو جار پەلاماری سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لە کۆباشی و گوندی وادی عۆسەج، لە سنووری ناحیەی جەلەولا و سەعدیە، لە هەردوو هێرشەکەشدا تێکشکێنرا.
- لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕێگەپیدانی حکومەتی تورکیا بە ڕۆشتنی هێزی “بیانی” بۆ ناو کۆبانێ ئیدانە دەکات و دەڵێ ئەو پیلانە شکست دێنێ.
- حکومەتی سوریا ئیدانەی ڕێگەپێدانی تورکیا دەکات، بەتێپەڕبوونی هێزەکانی پێشمەرگە بەناو خاکەکەیدا بۆ چوونە ناو شاری کۆبانێ لەرۆژئاوای کوردستان.