$باشووری کوردستان$
- بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی #کەرکووک# تەندروستی کەرکووک ڕایگەیاند، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ 16 گومانلێکراو لەلایەن تاقیگەی ناوەندی عێراقەوە، دەرکەتووە پێنج کەسیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشیکدان.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەمڕۆ لە کاتژمێر 21:15 سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەر یەک لە گوندەکانی خربت بەکر و ساڤانی سەر بە ناوچەی عەین عیسای تۆپباران کرد.[1]
- سوپای داگیرکەری تورک دوای ئەوەی لە چەندین هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاوەکانی گرتەوە، ئەم جارەش هێڵی دابەشکردنی ئاوی ئوم ئەلکێفی تەقاندەوە.[1]
- سوپای تورکی داگیرکەر گوندی عەبۆشی لە تەلتەمر بۆردومانکرد. لەو هێرشەدا 2 سەربازی ڕژێم کوژران، کە یەکێکیان پلەدار بوو و 5 سەربازی تریش بریندار بوون.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- بە پێی ئامارێکی حکومەتی تورکیا لە بارە قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 هەزار و 456 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 79 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,500 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!