دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
دەزگاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان یەکێک لە بەشداربووانی کردەوە تیرۆرستییەکەی شەوی 28ی نیسانی 2022ی شاری موسڵیان دەستگیرکرد.
لە هەوڵە بەردەوامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەپێناو ئارامی و ئاسایشدا، هێزەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش لە ڕێکەوتی 30ی نیسانی 2022 لە سنووری پارێزگای دهۆک، توانییان یەکێک لە تۆمەتبارە سەرەکییەکانی کردەوە تیرۆرستییەکەی کۆمەڵگەی ڕۆشنبیرانی شاری مووسڵ بەناوی شەوکەت عەبدوڵڵا ساڵح دەستگیر بکەن، کە بووە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی.
لە ئاکامی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار (شەوکەت عەبدوڵڵا ساڵح) دەرکەوت ناوبراو لەڕێگەی ئەمیرێکی ڕێکخراوی تیرۆرستی #داعش# بەناوی (محەمەد زوهێر) ناسراو بە (ئەبو جاسم) ڕاسپێردراوە بۆ دابینکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو لە ئەنجامدانی کردەوە تیرۆرستییەکەی شاری مووسڵ.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,595 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!