#قوباد تاڵەبانی# سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی مام جەلال لە یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی د. هۆمەر شێخموس، تێکۆشەری دێرین و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەکات و دەڵێت، ئێمە مێژووی پڕ لە سەروەری و سەربەرزیتان لەبیر ناکەین و بەردەوام دەبین تا کاروانەکەتان دەگەێنینە کەنارێکی ئارام و ئاوەدان. ئەرکمانە تێکۆشەرەکانی ڕێگای سەختی خەبات لە یاد نەکەین و لەسەر ڕێبازەکەیان بەردەوام بین.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکە...=KTML_End=
هەڤاڵ و برای بەڕێزمان، جەنابی کاک د. هۆمەر شێخموس، تێکۆشەری دێرین و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لە یادی 48 هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمتان ئاڕاستە دەکەم و چەپکە گوڵی سوپاسگوزاری و پێزانینمان بۆ خەبات و تێکۆشانتان پێشکەش دەکەین.
بەڕێزتان بە دڵسۆزی و سەربەرزی و کوردپەروەرانە تێکۆشان و تەمەنی خۆتان بەخشیوەتە مرۆڤایەتی بەگشتی و کوردایەتی بەتایبەت، هاوکات بە دانەبڕوای پشتیوان و هاوڕێ و هاوسەنگەری سەرۆک مام جەلال بوون. ئەم وەفادارییە کەم وێنەیەتان جێگەی تەقدیر و بەرز نرخاندنە.
ئێمە مێژووی پڕ لە سەروەری و سەربەرزیتان لەبیر ناکەین و بەردەوام دەبین تا کاروانەکەتان دەگەێنینە کەنارێکی ئارام و ئاوەدان. ئەرکمانە تێکۆشەرەکانی ڕێگای سەختی خەبات لە یاد نەکەین و لەسەر ڕێبازەکەیان بەردەوام بین.
تەمەنی ئێوە درێژبێت و تەندرووست و بەختەوەربن. درود بۆ گیانی پاکی شەهیدە نەمرەکان و تێکۆشەرەکانمان و پیرۆزە لە ئێوە لە هەموو یەکێتییەکان ئەم یادە شکۆدارە. [1]
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=