- شەڕو پێکدادانی قورس لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە ناوچەی چەلێ سەر بە پارێزگای هەکاری لەنێوان گەریلاکانی پەکەکەو سوپای تورکیا دەستیپێکردووەو تائێستا بەردەوامە، بەهۆیەوە سێ سەرباز کوژران و 20 ی دیکە برینداربوون.
- شەش هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی تریش لەخورماتوو برینداربوون، بەهۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژییەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕوویدا، ئەوەش بەوتەی بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو.
- فەرماندە سەربازییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەمڕۆ لەکۆبونەوەیەکدا ڕێککەوتن پشتیوانی هیچ لایەک لە لایەنە ناکۆکەکانی ناو حزبەکەیان نەکەن و جەختیان کردەوە ئەوان "تەرەف نین لەو ململانێیەدا".
- جێگرانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان جەختیان کردەوە پێویستە کێشە ناوخۆییەکانی حزبەکەیان بە "گفتوگۆی هەڤاڵانە " چارەسەر بکرێن.
- فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەیەکدا هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی حزبەکەیانو دەڵێن چاوەڕێی چارەسەرو ڕێکەوتنی بەپەلەو جدین، بەپێچەوانەوە لەئایندەدا هەڵوێستی ڕاشکاوانەیان دەبێت.
- لە شەمزینانی باکووری کوردستان شەڕ لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا ڕوویدا، بەوهۆیەوە 5 سەربازی تورکیا کوژران و 6ی دیکە برینداربوون.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,438 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!