سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایگەیاند: ڕۆژی شەممە #04-02-2023# یەکێتی و پارتی دووەم کۆبوونەوەی نێوانیان ئەنجامدەدەن.
سۆران جەمال تاهیر ڕاشیگەیاند: کۆبوونەوەکە لە شاری #هەولێر# بەڕێوەدەچێت و ئەمە دەبێتە دووەم کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی لە مساڵدا.
جێی ئاماژەیە هەفتەی ڕابردوو وەفدی مەکتەبی سیاسیی پارتی سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لە شاری #سلێمانی# کردوو لەبارەی چەند پرسێک کۆبوونەوە و بارودۆخی گشتی و هاوکێشە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و ڕاوسەرنج و تێبینی هەردوولا لەسەر بابەتە جیاجیاکانی پەیوەست بە ڕێککەوتنی پێشووتری هەردوولا خرانە ڕوو و بڕیاریش درا کۆبوونەوەکان بەردەوام بن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 597 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!