- لە گەڕەکێکی شاری کەرکووک چەند چەکدارێکی نەناسراو لە نێو ئۆتۆمبێلێکەوە تەقە لە سێ هاوڵاتی دەکەن بە هۆیەوە یەکێک لە هاوڵاتییەکان کە فەرمانبەرە دەکوژرێت و یەکێکی دیکەش بریندار دەبێت.
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو کارانەی مەلا عەلی کەڵەک دەیانکات فرت و فێڵ و جادوگەرییە، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی چەند شووشەیەک لە شیرمیزەکەی مەلا عەلی دێت کە خستوویەتییە بازاڕەوە و نرخی یەک لیتری بە 100 هەزار دینار دەفرۆشێت.
- چوار برا بەهۆی مۆبایلێکەوە لە ناو چاڵاوێکدا لە گوندی مجێبرەی ڕۆژئاوای شارۆچکەی تەل تەمر لە کانتۆنی جزێرە لە ڕۆژئاوای کوردستان، خنکان و برایەکی تریشیان لە بارێکی تەندروستی خراپدایە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 17,119 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!