$باکووری کوردستان$
- دوای ئەوەی چالاکیەک لەبەرامبەر سەربازگەیەکی تورکی لە شاری دێرسیمی باکووری کوردستان ڕوویدا و لەناوەندی شارەکەش پۆلیسی تورک دەستی بە دەسترێژی گوللە لەهاوڵاتیانی مەدەنی کرد و دوو هاوڵاتی برینداربوون. دواتر هاتوچۆ لە شاری دێرسیم قەدەغەکرا و ڕاگەیەندرا کە لەو هێرشەدا گەریلایەک گیانی لەدەستداوە و یەکێکیش برینداربووە.
- کاتژمێر 20:30 خولەکی ئەمشەو لەناوچەی تاتوانی سەربە #بەدلیس# لەدژی بارەگایەکی سەربازی چالاکیەکی بەرۆکێت ئەنجام درا و بەچەکی قورسیش شەڕ وپێکدادان هاتەئاراوە. هاوکات لەچەندین گەرەکی شاری جزیرەش دەنگی چەک دێت و لەچەندین شوێن شەڕ وپێکدادان دەستی پێکردوە.
$رۆژئاوای کوردستان$
- تەرمی #ئالان کوردی# و دایک و براکەی لەتورکیاوە بەرەو #کۆبانێ# بەڕێکران و لەسەر خاکی کۆبانێ و لەگۆڕستانی شەهیدانی شارەکە بەخاکسپێردران.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 16,697 جار هاتیە دیتن