بەبۆنەی گیان لەدەستدانی،
وریا حەمەکەریموریا حەمەکەریم ڕۆژنامەنوسی دیاری کوردستان و کارمەندی دامەزراوەی نالیا، دامەزراوەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و کەسوکاری و ڕۆژنامەنوسان دەکەین، لەدەستدانی وریا کەلێنێکی گەورە لەدامەزراوەکەمان دروست دەکات.
ئاماژە بەوەکراوە، وریا حەمەکەریم بەرکەوتی چەکی کیمیایی هەڵەبجەبوو، باوکیشی شەهیدی کیمیابارانی هەڵەبجە بوو، یەکێک بوو لە تاقانەکانی هەڵەبجە، ڕۆژنامەنوسێکی دیار و بەئەزمونی کەناڵەکەمان بوو، ماوەی 12 ساڵ لە ئێن ئارتی وەک پەیامنێر و پێشکەشکار بەردەوام بوو.
هاوکات، وریا حەمەکەریم لە ژیانی پیشەیی ڕۆژنامەنوسیدا ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو بەجۆرێک دەیان دۆسیەی گەندەڵی گەورەی ئاشکراکرد و دەیان سکاڵاشی لە دادگاکاندا بردەوە کە لەسەر کاری ڕۆژنامەنوسی لەسەری تۆمارکرابوو.
دامەزراوەی نالیا ئەوەی خستوەتەروو، لەدەستدانی وریا کەلێنێکی گەورە لە دامەزراوەکەمان دروستدەکات و کۆستێکی گەورەیە بۆ ئێمە و ڕۆژنامەنوسانیش، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و کەسوکاری و ڕۆژنامەنوسان دەکەین و هیوای سەبوری و ئارامی بۆ هەموان دەخوازین و داواکارین خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
[1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 285 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!