- دوێنێ شەو لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس لەگەڕەکی حاسیرلی دوو پۆلیسی تیمی تایبەت کوژراون و سێ پۆلیسی تریش برینداربوون، لەکاتژمێر چواری سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە هێزە ئەمنیەکانی تورکیا بەچەکی گران دەستیان کردوە بە هێرش بۆسەر گەڕەکەکانی فاتیح پاشا و حاسیرلی سەر بە ناوچەی سوری ئامەد و گەنجانیش وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە.
- دوای ئەوەی لە جزیرە هاتوچۆ قەدەغرا کرا، دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیلیش داخرا و ڕاگەیەندرا کە بەهەزاران ئۆتۆمبێل لەودیوی باشووری کوردستان و باکوور وەستێنراون.
- گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەی ئۆرێماری سەر بە شاری جولەمێرگی باکووری کوردستان، هێرشیان کردۆتە سەر دوو ئۆتومبێلی سوپای تورکیا. بە پێی زانیارییەکان لەو هێرشەدا زیاتر لە 15 سەربازی سوپای تورکیا کوژراوە و ژمارەیەک سەربازیش برینداربوون.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,745 جار هاتیە دیتن