- بەبۆنەی #ڕۆژی ئافرەت#انەوە، چالاکیی هەمەجۆرە لەلایەن ئافرەتانی کوردستانەوە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان ئەنجامدرا.[1]
- #یەبەشە# سێ منداڵ لە دەستی چەکدارانی #داعش# ڕزگارکرد کە پێشتر لە شاری موسڵەوە گواسبویاننەوە بۆ شاری ڕەققەی سوریا.[2]
- سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ئاشکرای دەکات بەمنزیکانە لەسەر گەمارۆی غەیرە ئەتۆمی ئێران دژی ئەو وڵاتە ڕێکدەکەون و کۆمارییەکان و دیموکراتەکان بۆ سەپاندنی ئەو سزیانە هاوڕان.[2]
- یەکەمین ڕۆژی پێنجەمین #دیداری سلێمانی# لە زانکۆی ئەمەریکی بەبەشداری چەندین میوان لەناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان بەڕێوەچوو، تێیدا چەند گفتوگۆو پانێڵێکی تێدا ساز کراو بڕیارە تا پێنج شەممە دیدارەکە درێژەی هەبێت.[1]
- دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا هۆشداریدا لە هەڵچوونی کێشە ناوخۆییەکانی تورکیا و ڕەنگدانەوەی لەسەر خاکی ئەڵمانیا و ئەگەری پێکدادانی دژبەران و لایەنگرانی ئەردۆغان لە ئەڵمانیا ئارادایە. دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا پێشبینی پێکدادان لە نێوان لایەنگرانی (#پەکەکە#) و نەتەوە پەرستەکانی تورک دەکات. سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا(هانز گیورگ ماسن) دەڵێ ئاستی ئەگەری پێکدادان لە نێوان لایەنگرانی (پەکەکە) و تورکە نەتەوەپەرستە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان لە بەرزبوونەوەدایە. ئەڵمانیا هاوکات تورکیا تاوانبار دەکات بە سیخوڕیکردن لەسەر خاکی ئەڵمانیا.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,473 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!