بەهۆی بارانبارانەوە خانوی هاووڵاتیەك روخا
باکووری کوردستان
-
حەوا تەکینحەوا تەکین بەڕێوەبەری رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (
هەدەپەهەدەپە) لە شاری مێرسین لە کاتی هەڵکوتانی پۆلیس بۆ سەر ماڵەکەی دەستگیرکرا. لە دوای پشکنینی تەندروستی تەکین رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی مێرسین کرا. راگەیاندرا، پۆلیس بە پاساوی ئەوەی تەکین بەشداریی لە چالاکیی مانگرتن لە خواردندا بۆ پشتیوانی لە لەیلا گیوڤەن کردووە، دەستگیریان کردووە.
[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەنجومەنی فەرهەنگیی
قەڵەمی هاوچەرخی کوردقەڵەمی هاوچەرخی کورد لە شاری
پاوەپاوە، کەوتووەتە ژێر گوشاری ناوەندە فەرهەنگییەکانی سەر بە حکوومەتی ئێران.
[5]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی وەحید عەزیمی لە شوێنی کارەکەی لە نزیک مەیدانی ئیقبالی شاری
سنەسنە دەسبەسەر کراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ خستنە ڕووی بەڵگەیی یاسایی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان وێرای لێدانی فیزیکی دەسبەسەر کردووە.
[5]
- هاووڵاتییەکی کورد، به ناوی
شەهاب میهەنخاشەهاب میهەنخا، خەڵکی گوندی ئەمیرئاباد، سەر بە شاری
شنۆشنۆ، به دانانی بارمتەی 400 میلیۆن تمەنی، لە زیندانی ئەم شارە و به شێوەی کاتی ئازاد کرا.
[5]
باشووری کوردستان
- بەهۆی باران بارین و بەدوورگرتنی خوێندکارانی لە زیانی گیانی لە چەند ناوچەیەکی سنوری هەردوو پەروەردەی
گەرمیانگەرمیان و شارۆچکەی
شارەزوورشارەزوور دەوامی خوێندنگەکان بۆ ئەمڕۆ کرایە پشوی فەرمی.
[1]
- بەڕێوەبەری رێگاوبانی
کۆیەکۆیە رایگەیاند، هێشتا هاتووچۆی ئۆتۆمبیل بە رێگای
سماقوڵیسماقوڵیدا ئاسایی نەبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی بەنداوی جەلی کە ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبیل دروستکردووە.
[2]
بەهۆی بارانەوە ئاوی بەنداوی جەلی بەرزبووەتەوە و ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دروستکردووە
- بەهۆی باران بارینەوە لە گوندی کەوبێن سەر بە شارەدێی
سەرکەپکانسەرکەپکانی شارۆچکەی
رانیەرانیە، خانوی هاووڵاتیەک داڕما بەسەر دوکانەکەیدا.
[3]
- هاتوچۆی گەرمیان داوا لەهاووڵاتیان دەکات بەهۆی داڕووخانی بەشێک لە پردی دەرە دۆینە لە سنووری قەترەی نێوان
کەلارکەلار-
دەربەندیخاندەربەندیخان بەشێوەیەکی کاتی هاتوچۆکردن بخەنە سەر رێگەی
بەمۆبەمۆ.
[3]
- لە شارۆچکەی
بەردەرەشبەردەرەش بەهۆی دروستبوونی لافاو 10 هەزار مریشک دەبنە ژێر ئاوەوە.
[3]
- خالد نەرمۆ سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی شێخان رایگەیاند: ئێوارەی ئەمرۆ لە گوندی (باسفن) بەنداوێک بەهۆی گلدانەوەی زۆری ئاوی باران هەرەسی هێنا و رووخا.
[1]
- بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی
مەخموورمەخموور لەئاگادارییەکدا دەڵێت: لەبەر زۆریی بارانبارین قوتابخانەکانی ئه و گوندانەی بەهۆی لافاوەوە رێگاکانیان مەترسی لەسەره، دەتوانن دەوام نەکەن.
[1]
- ستافی سینەما سالم لە شاری
سلێمانیسلێمانی، هەفتەیەکی دیکەیان بۆ نمایشکردنی فیلمی
14ی تەمموز14ی تەمموز (تیرمەه) درێژکردەوە و لە هەفتەی دووەم-دا ڕۆژانە لە دوو کاتی جیاوازدا نمایش دەکرێت.
[4]
- ئاساییشی سلێمانی دەستگیرکردنی گروپێکی خۆکوژ رادەگەیەنێت.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- پرۆفیسۆر د.
جەمال نەبەزجەمال نەبەز نووسەر و زمانەوانی کورد لە تەمەنی 85 ساڵیدا و لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچیدوایی کرد.
[6]
- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای ڕوونکردنەوەی هۆکاری داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادیی لە حکومەتی هەرێم دەکات و
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیشی لێئاگادار دەکاتەوە.
[4]
- نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا رایدەگەیەنێت: پشتیوانیکردنی کوردەکان لەلایەن واشنتن-ەوە تەکتیکی و کاتییە.
[1] ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا ڕویدانا