شەڕڤانان 12 ژن و منداڵی ئێزدییان ڕزگار کرد
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی مەنسوور فەرەجزادە، تەمەن 29 ساڵ، کوڕی ڕەجەب، لە لایەن دادگای شاری قووچانەوە، بە پێنج مانگ زیندان مەحکووم کراوە. ئەو حوکمە بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بۆ ئەم هاووڵاتییە کوردە دەرچووە.
[3]
باشووری کوردستان
- لە نزیک گوندێکی کوردنشینی رۆژئاوای
کەرکوککەرکوک چەکدارانی
داعشداعش هێرشیان کردەسەر هێزە سەربازیەکانی عێراق و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
[1]
کەرکوک، شانۆیەک ئازارەکانی ژنان دەخاتەڕوو
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی
کۆیەکۆیە-ی سەربە پارێزگای
هەولێرهەولێر، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە شۆفێران گرد بونەوەیەکیان دژی ئەو بڕارەکەی
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ کە کاری شۆفیریی تەکسی بۆ گشت ئەفسەر و کارمەندانی میلاکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کارمەندانی میلاکی سەربازی لە
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە و گشت هێزە چەکدارەکان و کارمەندانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم قەدەغەکرد، ئەنجامدا.
[2]
- ئەمڕۆ لە
شەنگالشەنگال بە مەراسیمێکی جەماوەریی پێشوازیی لەو 12 ژن و منداڵە کرا، کە لەلایەن
شەڕڤانشەڕڤانانی قەسەدەوە لە هەنگاوی گەردەلولی جزیرە لە دێرەزۆر ڕزگارکرابوون لە دەستی چەتەکانی داعش. ناوی ئەو ژن و منداڵانەی ئازادکراون: وەها عەباس خەڵەف تەمەن 15 ساڵ، گوندی تل عەزێر، نادین فەرمان ساڵح تەمەن 18 ساڵ، گوندی سولاخ، سەبحا حەسەن کمۆ تەمەن 30 ساڵ، ناوچەی سنونێ، کە دایکی پێنج منداڵە بە ناوەکانی، فەرهاد حەربی، فەدی، لێندا، لێزا، سەلاح، ڕانیە جەلال خودێدا تەمەن 12 ساڵ، گوندی زارۆڤا، مەقبولە خدر تەمەن 33 ساڵ، گوندی تلقەسەب، بەهار بادەل لە گوندی زارۆڤا و بەسێ حەمەد تەمیر تەمەن 30 ساڵ، گوندی تلبەنات.
[2]
دەنگۆی تێکچوونی تەندروستیی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بڵاوکرایەوە
- کاتژمێر 10:30 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە هۆڵی مستەفا زەڵمی، لە شاری
هەڵەبجەهەڵەبجە، پانیًڵی ڕۆڵی کورد و سەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستدا، دەستیپێکرد، کە لەلایەن
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە، وە ڕێکخرابوو. ئامانجی پانێلًەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر ڕەوشی هەرچوار پارچەی کوردستان و دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و ڕێگە چارەی دیموکراتیانە بۆ گرفتەکانی ڕۆژهەڵاَتی ناوڕاست.
[2]
- پارێزگاری کاتی کەرکوک رایدەگەیەنێت: لەگەڵ یەکێتی رێککەوتین لەسەر رادەستکردنەوەی عەرەبە دەستگیرکراوەکان کە بەبێ تاوان دەستگیرکراون. بەرپرسێکی یەکێتیش بێئاگایی خۆی لەو پرۆسەیە دەردەبرێت.
[1]
- دەنگۆی تێکچوونی تەندروستیی
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەلایەن چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاوکرایەوە، بەڵام هەر ئەمڕۆ وێنەیەکی ناوبراو لە شارۆچکەی
دوکاندوکان لەگەڵ
شاناز ئیبراهیم ئەحمەدشاناز ئیبراهیم ئەحمەدی خوشکی بڵاوکرایەوە.
[5]
- کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت: شەپۆلێکی تەم بەشێکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه و مەودای بینین کەمتر دەبێتەوە بۆ 500 مەتر.
[1]
- شانۆگەریی لە چوارەوە بۆ گڵپەی ئەبەدی لە شاری کەرکوک نمایش کرا، شانۆکە باسی لە ئازارەکانی ژنانی کوردستان کرد و پێشکەش بە ڕۆحی
سێوان قادرسێوان قادر کرا.
[2]
- لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو پێشمەرگە لەسنوری شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو گیانیانلەدەستدا. ئەوانیش هەریەک لە فەرهاد شوکر و سەرکەوت رەحیم لە فەوجی 2ی لیوای 144ی هێزەکانی پێشگەرگەبوون.
[4] ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا ڕویدانا