- لەسەر ئازادکردنی دانای ئەحمەد مەجید، پارێزگاری پێشووی سلێمانی و داخستنی دۆسییەکەی و ئازاد نەکردنی ئەو ژنانەی لەسەر ئەو دۆسیەیە گیراون، ڕێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵی مەدەنی و چەند کاندیدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان لەبەردەم تەلاری دادگای سلێمانی گردبوونەوە و ناڕەزایی دەردەبڕن.
- تەرمی سێ ئەندامی یەک خێزان و کەسێکی دیکە لە چیایەکی سەر بە قەزای شەنگال دۆزرانەوە.
- دوو زەمین لەرزە سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری هەژاند، هیچ زیانێکی بەدوواوە نەهات.
- لەسەر داواکاری خۆیان، ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان بڕیاریدا چەمچەماڵ لە سەر ئیدارەی گەرمیانەوە بخاتە سەر پارێزگای سلێمانی.
- دوو منداڵی کورد کەبەزگماکی جەستەیان پێکەوە لکابوو بۆ مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی بۆیان ڕەوانەی عەرەبستانی سعودیە کرابوون ئەمڕۆ نەشتەرگەریی جیاکردنەوەی جەستەیان بە سەرکەوتویی بۆ ئەنجامدرا. ئەو دوو منداڵە کە ناویان (کریست و کریستیان)ە لەدایک وباوکێکی کوردن، لەلایەن تیمێکی پزیشکیی کە لە 23 پسپۆڕی جیاواز پێکهاتبوون پرۆسەی جیاکردنەوەی جەستەیان بۆ ئەنجامدرا.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 12,859 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!