بە چاودێری پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی ئەمینداری گشتی لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی شەترەنجی ئێراق و جێگری بەڕێوەبەری گشتی وەرزش سەرۆک و جێگری سەرۆکی نوێنەرایەتی هەولێری لیژنەی ئۆڵۆمپی و سەرۆکی یەکێتی شەترەنجی کوردستان و سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی شەترەنجی ئێراق و سەرۆکی یانەی شەترەنجی خانزاد و ژمارەیەکی تر لە میوانان و نوێنەرانی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، ڕۆژی 10-06-2023 لە هۆڵی لۆنا لە شاری #هەولێر# خولێکی نێودەوڵەتی ڕاهێنەرایەتی یاری شەترەنج کرایەوە کە تا ڕۆژی 12-6-2023 بەردەوامی دەبێت.
$یەکەمجارە ئەمجۆرە خولە لە هەولێر دەکەینەوە$
لەبارەی ئەم خولەوە پشتیوان شێخ ئەحمەد سەرۆکی لقی هەولێری ئەکادیمیای یەکێتی شەترەنجی ئاسیا وتی: وەک ئەکادیمیای یەکێتی شەترەنجی ئاسیا لقی هەولێر بە سەرپەرشتی یەکێتی شەترەنجی ئێراق یەکەمجارە خولێکی ڕاهێنەرایەتی یاری شەترەنج لە شاری هەولێر دەکەینەوە، پێشووتر خولی لەمشێوەیە هەبووە، بەڵام بەشداربووانی لە چوارچێوەی ئێراق دابووە، ئەم جارە لە بەشداربووانی دەرەوەی ئێراقیش ئامادەییان هەیە، 39 کەس کە 2 کەسیان خانمن و نوێنەرایەتی 5 وڵات (ئێراق و ئێران و سووریا و عومان و هۆڵەندا) دەکەن، بەشداری خولەکەن هەردوو وانەبێژی نێودەوڵەتی (مانوێل ئاڤتیسیان) ی ئەرمەنی و (ئەمیر ڕەزا) ئێرانی کە ڕێگەپێدراوی یەکێتی نێودەوڵەتی شەترەنجن وانەکان بە بەشداربووان دەڵێنەوە.
هەروەها وتی: بەشداربووانی خولەکە بە پێی دەرچوونیان لە تاقیکردنەوەکان، بڕوانامەی نێودەوڵەتی بواری ڕاهێنەرایەتی وەردەگرن و ئەوانەی دەردەچن دەبنە ڕاهێنەری نێودەوڵەتی و مامۆستای نێودەوڵەتی و ڕاھێنەری نیشتمانی و کەسانی باوەڕپێکراو دەبن.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 847 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!