بایکۆتی مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بۆ نۆیەمین رۆژ بەردەو...
- بایکۆتی مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بۆ نۆیەمین رۆژ بەردەوامە و لەچەند شوێنێک گردبونەوەیان ئەنجامداوە.
- لە شارۆچکەی کەلار و سەیدسادق خۆپیشاندان دەستپێکرد و خۆپیشاندانەکە گرژی لێکەوتەوە، سەرچاوەکان رایدەگەیەنن کە برینداری لێکەوتۆتەوە. پاشتر لە شاری کەلار دووان لە بریندارەکان شەهید بوون.
- لە سەرای سلێمانی خۆپیشاندن دەستیپێکرد و هاوڵاتیان داوای پێدانی مووچە و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان و ئەنجامدانی چاکسازیی لە حکومەت دەکەن.
- کاتژمێر 10:00ی بەیانی لەناو گردبوونەی جەماوەری لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دوو تەقینەوە لە یەک کات روویاندا، لە ئەنجامی تەقینەوەکاندا زیاتر لە 70 کەس گیانیان لە دەستداو نزیکەی 250 کەسیش بریندار بوون. سەرچاوەکان رایانگەیاند کە زۆرینەی قوربانییەکان یان کوردن یاخود هەواداری چارەسەری کێشەی کوردن.
- کەجەکە بڕیاری وەستاندنی چالاکییەکانیدا.
- لەشاری سلێمانی هێرشکرایە سەر ئۆفیسی سەرەکی کەناڵی رووداو کراو لە ئەنجامدا بەشی دەرەوەی بیناکە زیانی پێگەیەندرا، بەڵام دواتر هێزە ئەمنیەکان گەیشتنە ئۆفیسی کەناڵی رووداو و بارودۆخەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.
- هێزێکی ئاسایش سەرجەم کارمەندان و رۆژنامەنوسانی ئۆفیسی هەولێری کەناڵی KNNی لەشاری هەولێر دەستگیرکرد.
- کەناڵی NRT، بڵاویکردەوە، ئاسایشی هەولێر سەرجەم کارماندەکانی ئۆفیسی کەناڵەکامانی لەو شارە دەستگیرکرد.
⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا ڕویدانا