=KTML_Bold=#مەسعود بارزانی#: پێویستە پێکهاتەکان خۆیان بڕیار لە چارەنووسیان بدەن=KTML_End=
سەبارەت بە بابەتی میکانیزمی دابەشکردنی کورسیی پێکهاتەکان لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و بوونی هەندێ هەوڵ بۆ گۆڕین و دەسکاریکردنی کورسی و مافەکانی پێکهاتەکان و چۆنیەتیی بەشدارییان لە هەڵبژاردن، تێڕوانینی سەرۆک بارزانی بەمشێوەیەیە کە پێویستە ڕێگە بەوە بدرێت پێکهاتەکان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و هیچ چوارچێوەیەکی دیاریکراو بەسەریاندا نەسەپێندرێت. پێکهاتەکان بەشێکی ئازیز و گرنگی کۆمەڵگەی کوردستانین و نابێ ئیستحقاق و مافەکانیان تێکهەڵی هیچ بەرژەوەندییەکی سیاسی و نادادپەروەرانە بکرێت. [1]
#بارەگای بارزانی#
10ی کانوونی یەکەمی 2023
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 323 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!