- درەنگانی شەوی ڕابردوو حەوت چەکداری داعش لە ڕووبار پەڕینەوە لە گوندی کەپران لە ناحیەی گوێر، دوای ئەوەی پەڕینەوە کەوتنە کەمینی هێزەکانی پێشمەرگە و بە زیندوویی دەستگیرکران.
- لەلایەن هێزەکانی پێشمەگەوە پیلانێکی داعش پوچەڵدکرێتەوە کە بەنیازبوون هێرش بکەنە سەر پێشمەرگە لە سنووری بەعشیقە و قەزای خەبات و لەئەنجامیشدا هەشت تیرۆرست دەستگیرکران.
- کارمەدانی بەشی فرۆشتنی وزە لەفەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی دەستیان بەمانگرتن کرد.
- شەوی ڕابردوو 29 هاوڵاتی کورد پاش ئەوەی ویستبوویان بە ڕێگەی قاچاغ لە ڕۆژئاوای موسڵەوە بەرەو نزیک زووممار هەڵبێن بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام لەڕێگەدا داعش دەستگیری کردوون و گەڕێنراونەتەوە موسڵ.
- لە ناحیەی خورماڵ گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو و بەشداربووانی گردبوونەوەکەش داوایانکرد کە مەرزی مڵەخورد بکرێتەوە کە لەئێستادا لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕەزامەندی لەسەر کردنەوەی دراوە و پێویستی بە ڕەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە.
- بە دروشمی "چیتان دەوێت لە حکومەت، کارەباکە بۆ میللەت" دەیان هاوڵاتی دانیشتوانی گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,105 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!