لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 13-10-2018
باکووری کوردستان
- دەوڵەتی تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی گەلی کورد دا لە
وانوان 15 کەسیان دەستگیرکرد، کە 3 کەسیان ئەنجوومەنی گەڕەکەکانن.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- حوکمی یەک ساڵ زیندانی بۆ چالاکێکی مەدەنیی کورد خەڵکی شاری
سنەسنە بە ناوی
محەمەد سدیق ڕۆستەمیمحەمەد سدیق ڕۆستەمی کوڕی سەعید لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنەوە، بە سەر ئەو چالاکە مەدەنییە کوردەدا سەپا.
[6]
- لقی چواری لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سنە، حوسێن ئەحمەدینیاز، پارێزەری پلەی یەکی کوردی بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کرد. حوسێن ئەحمەدینیاز، بانگهێشتکردنی خۆی بۆ دۆسیەی
ڕامین حوسێن پەناهیڕامین حوسێن پەناهی، زیندانیی سیاسیی ئێعدامکراوی کورد و لێدوانەکانی سەبارەت بە کچانی شیناوێ گەڕاندەوە.
[6]
باشووری کوردستان
- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە 95%ی دەنگەکانی جیاکردۆتەوە بە هۆی بوونی سکاڵا و ناکۆکی لەبارەی چارەنووسی بەشێک له و سندوقانەی قردێلەی سووریان لەسەرە و دووبارە داخڵکردن و وردبینیکردن بۆ فۆڕمەکان، راگەیاندنی ئەنجامەکان بۆ ماوەی چەند رۆژێک دوادەکەوێت.
[3]
- بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر دەروازەی سنووریی
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران لەگەڵ ئێران لەسەر چوار خاڵ رێککەوتوون، کە یەکێکیان ئەوەیە دەروازەکە دەبێت 24 کاژێر کراوە بێت.
[2]
- جێگری بەڕێوەبەری گشتی چاپ و بڵاوکردنەوەی
وەزارەتی رۆشنبیریوەزارەتی رۆشنبیری هەرێم رایدەگەیەنێت: بەهۆی بیری توندڕەوییەوە رێگەمان نەداوەوە 38 کتێب لە پێشانگای کتێب لە
هەولێرهەولێر نمایش بکرێت.
[3]
- حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لەگەڵ لایەنە بەرپرسەکان لە تورکیا لە پەیوەندیدایه و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیانی رووداوەکەی ئیجە.
[2]
- سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێران وەک پێشتر ناتوانێت هەموو کاڵایەک هەناردەی هەرێمی کوردستان بکات و هەڵدەدەین بارزگانەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە بەتایبەت تورکیا ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەنجام بدەن.
[4]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، کچێکی تەمەن 13 ساڵ، لە شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ-ی سەر بە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی، بە خنکاوی گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ.
[5]
- ئۆتۆمبێلێکی بۆمڕێژکراو لە
کەرکوککەرکوک تەقیەوە، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوکیش ڕایدەگەینێت، بەپێی زانیارە سەرەتاییەکان شەش کەس لە تەقینەوەکە برایندار بوون.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- بەپێی زانیارییە هەرێمییەکان، گوندی عەلی شێر لە رۆژهەڵاتی
کۆبانێکۆبانێ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی تورکیاوە بە چەکی قورس کراوەتەوە ئامانج و هێرشی کراوەتە سەر.
[1]
- دەوڵەتی تورک سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هێرشی کردە سەر گوندی عەزیزیە لە
سەرێکانیسەرێکانی، کە کەوتووەتە 10 کیلۆمەتری قووڵایی خاکی ڕۆژئاوای کوردستانەوە، لەو هێرشەدا جوتیارێک بەناوی جەمال موسا کە تەمەنی 25 ساڵە برینداربوو.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- سەرۆکی ئەمریکا، ڕایدەگەیەنێت، کە لەبەرامبەر ئازادکردنی قەشە ئەمریکییەکە لەلایەن تورکیاوە، هیچ ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ ئەو وڵاتە نییە بۆ لابردنی سزاکانیان.
[5]
- سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: ئەمریکا هەوڵدەدات نیمچە دەوڵەتێک لە رۆژهەڵاتی ڕووباری فورات دروستبکات بە یارمەتی هاوپەیمانانی لە سوریا، لە پێش هەموویانەوە کوردەکان، ئەمەش بەلای مۆسکۆوە هەنگاوێکی ناڕەوایە و رەتدەکرێتەوە.
[4] ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا ڕویدانا