کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  584,953
وێنە
  124,012
پەرتوک PDF
  22,090
فایلێن پەیوەندیدار
  125,815
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,808
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,574
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,727
عربي - Arabic 
43,924
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,528
Türkçe - Turkish 
3,827
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,188
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
58
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
863
شەهیدان 
2,678
کۆمکوژی 
7,122
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
162
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,432
PDF 
34,691
MP4 
3,834
IMG 
233,976
∑   رێژە 
273,933
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
ئەنجام: 2 تومار هات ڤەدیتن، لاپەڕێ 1 ل 1



نویکرن
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Messenger
Email
Copy Link

14-03-2022
پول: رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
لە گاڵتەوگەپەکانی ئەمڕۆ: 14-03-2022
لە گاڵتەوگەپەکانی ئەمڕۆ: 14-03-2022
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کرونولوژیا ڕویدانا
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 11,665 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆمارا تایبەت ب کوردیپێدیایێ | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 01-02-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 14-03-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 03-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 11,665 جار هاتیە دیتن
QR Code
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.144 KB 16-03-2022 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ڕاگەیەندراوی YNDK لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ڕێکەوتی 14-03-2022
پول: بەلگەنامە
تەڤی کوردیپێدیایێ دزانی؛ کی، کییە! کیرێ، کیڤەیە! چ، چییە!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ڕاگەیەندراوی YNDK لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ڕێکەوتی 14-03-2022
ڕاگەیەندراوی YNDK لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ڕێکەوتی 14-03-2022
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
راگەیاندنی کۆتایی کۆبوونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتيی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
رۆژی دووشەممە 14 / 3 / 2022 کۆمیتەی سەرکردایەتيی (یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK) بەسەرپەرشتی هەڤاڵ غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتیی YNDK، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و کارو خەباتی YNDK کرا:
باشووری کوردستان:
باشووری کوردستان لە ڕەوشێکی سیاسی زۆر ناسک و هەستیاردایە، ناوەندی سیاسیی کوردستان پەرش و بڵاوو لێکترازاوە، لایەنە سیاسییە دەسەڵاتدارەکان لە ناکۆکی و ململانێی بەردەوامدان، ئەم ڕەوشە نیگەرانییەکی زۆری دروستکردووە، بۆیە بە پێویستی دەزانین کە بەزووترین کات ناوەندی سیاسی و ناوماڵی کوردستان ڕێک و یەکبخرێتەوە، بۆ ئەمەش پێکهێنانی (ئەنجوومەنی سیاسیی کوردستان) کە تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بگرێتەخۆ بەگرنگ دەزانین، ئەمەش دەبێتە فاکتەرێک بۆ ئەوەی کەوا هەموو لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بن، بە تایبەت لەم قۆناخە هەستیارو چارەنووسسازەدا، کەوا ئێستا داگیرکەرانی کوردستان لە هەموو لایەکەوە هەڕەشە لە کوردستان دەکەن، ئەوەتا لە لایەک ڕژێمی تورکیا بەردەوام ناوچە سنوورییەکان تۆپباران دەکات و خەڵکی سڤیل ئاوارەو شەهید دەکات، لە لایەکی دیکەوە ئێران بەردەوامە لە هەڕەشەکانی بەرامبەر باشووری کوردستان، دوا هەڕەشەیان؛ کە باوەڕی ئێمە دوا هەڕەشە نابێت، موشەکباران کردنی هەولێر بوو، ئێمە ئەو کارە تیرۆریستییە و تەواوی دەستدرێژییەکانی داگیرکەران بۆ سەر کوردستان بە توندی ئیدانەو مەحکووم دەکەین و، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین لەم ڕووەوە تەنیا سەیرکەر نەبن و هەڵوێستیان هەبێت و بێدەنگ نەمێنن، ئەم پیلان و هەڕەشانەی لەسەر گەلی کوردستان و ئەزموونەکەی بەڕێوەدەچێت، پیلانێکی ناوچەیی بەرنامە بۆ دارێژراوی گەورەیە دژ بە گەلی کوردستان، ئەم پیلانانە دەمێکە کاریان لەسەر دەکرێت و هەوڵی جێبەجێکردنیان دەدرێت، بێگومان یەکڕیزی و یەکدەنگیمان کاریگەرترین چەکن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەو هەڵوەشاندنەوەو پوچەڵکردنەوەی ئەم پیلانانە و هەوڵە نەزۆکەکانی دوژمنان و ناحەزانمان.
سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەبردنی کوردستان:
ئێمە وەک YNDK ئەنجامدانی چاکسازییەکی گشتگیر لە تەواوی بوارەکانی بەڕێوەبردنی کوردستان بەپێویست دەزانین و، داواکارین حکومەتی کوردستان تەواوی دەزگاو دامەزراوەکانی کوردستان بەشێوەیەکی سەردەمییانە سیستماتیک بکات و، ببێتە حکومەتێکی یەکگرتوو بۆ هەموو خەڵکی کوردستان، بۆ ئەمەش پێویستە شوێنەواری دوو ئیدارەیی نەهێلدرێت و حکومەت لەسەر هەموو ئاستەکاندا یەکبخرێتەوە، هەموو لایەکمان چاوەڕوانین کەوا حکومەتی کوردستان هەنگاوی باش بنێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاترو نەهێشتنی گەندەڵی و نادادپەروەری کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و حزب حزبێنە و نایەکسانی، هەروەها پێویستە حکومەتی کوردستانە ئاوڕی زیاتر لە فەرمانبەران و مامۆستایان و خانەنشینان و خانەوادەی شەهیدان و خاوەن پێداویستی تایبەت بداتەوە و مووچەکانیان لەکاتی خۆيدا بۆ خەرج بکات و کاربکات بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان، هەورەها پێویستە کار بۆ گەڕاندنەوەی کەرکووک و مەخموور و هەموو ئه و شوێنانە بکات کە بەپیلانێکی نەگریس کەوتنە بندەستی سوپای داگیرکەری عێراق، لە قۆناخی ئێستاشدا پێویستە داوا لە حکومەتی عێراق بکات کەوا زیاتر خزمەتی ناوچە دابڕێنراوەکان (داگیرکراوەکان)ی کوردستان بکات و خزمەتگوزاری تەواویان پێبگەیەنێت و ئارامی و ئاسایشی ئەو ناوچانە بپارێزێت.
سەبارەت بە مامەڵەکردنی حکومەت لەگەڵ حزب و هێزە سیاسییەکانی کوردستان: پێویستە حکومەتی کوردستان بەشێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە مامەڵەیەکی تەندروست لەگەڵ تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بکات، بۆ ئەم مەبەستەش دەکرێ بۆردێکی تایبەت دروست بکرێت کە ببێتە خاڵی پەیوەندی نێوان حکومەت و حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان.
باکووری کوردستان:
ئێمە لە YNDK پشتیوانی خۆمان بۆ خەباتی باکوور ڕادەگەیەنین و، ئیدانەی تەواوی ئەو دەستدرێژیانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەکەین کەوا دەیکاتە سەر پەرلەمانتارانی کورد و شارەوانییەکان و چالاکوانە مەدەنییەکان، ئەو دەستدرێژییانەی تورکیا ئەو ڕاستییە دەسەلمێنن کەوا تورکیا دژی هەرجۆرە خەباتێکی مەدەنی و پەرلەمانی و سیاسییە لە باکووری کوردستاندا، سیاسەتی دوژمنانەی تورکیا بەرامبەر گەلی کوردستان ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کەوا تورکیا دژی هەر داواو دەسکەوتێکی گەلی کوردستانە جا لە هەر بەشێکی کوردستان بێت، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین بەرامبەر ئەو دەستدرێژییانەی تورکیا بیدەنگ نەمێنن، سەرەڕای ئاستەنگەکانی بەردەم خەباتی نەتەوەکەمان لە باکوور، خەبات بەردەوامەو پێشڤەچوونی بەرچاویش وەدیهاتوون، خۆشحاڵین بەپێشڤەچوونەکانی خەباتی نەتەوەکەمان لەو بەشەی وڵات و, هيوادارين ببێتە فاکتەری سەرەکی پێشڤەچوون و سەرکەوتنی زیاتر و گەیشتن بە مافە ڕەواکانی نەتەوەکەمان.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان:
ئێمە وەک YNDK هەوڵەکانی لەیەکدی نزیکبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی ئەو بەشەی وڵات بەرز دەنرخێنین و, بە گرنگی دەبینین کە تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات کار بکەن بۆ کۆکردنەوەی هێزو تواناکانیان و، بەرەیەکی سیاسی بەرفراوان کە تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات بگرێتەخۆ لە نێوان خۆیاندا پێکبهێنن، بۆئەوەی ئامادە بن بۆ هەر ئەگەرو پێشهاتێک کە لەسەر ئاستی ناوچەکەدا دێنە پێشەوەو ڕوودەدەن، لەهەمان کاتدا سڵاوو ڕێز دەنێرین بۆ زیندانييانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێران و خەبات و بەرخودانیان بەرز دەنرخێنین و، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کەوا هەوڵبدەن گیانی چالاکوانان لە زیندانەکانی ئێران لە مردن ڕزگار بکەن و، پاڵەپەستۆ بخەنە سەر ڕژێمی ئێران کەوا چیتر گەنج و چالاکوانانی کورد لە سێدارە نەدات.
رۆژئاوای کوردستان:
ئێمە وەک YNDK جارێکی دیکە پشتیوانی خۆمان بۆ خەبات و تێکۆشانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگەیەنین و، پێشڤەچوون و سەرکەوتنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەرز دەنرخێنین و، بە گرنگی دەزانین تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەکانی ئەو بەشەی وڵات یەکڕیزو یەکدەنگ بن و بەیەکەوە کاربکەن و خۆیان لە ململانێی حزبایەتی بەدوور بگرن و، لەجیاتی حزبایەتی کوردایەتی بکەن و بەرژەوەندی نەتەوەیی لەبەرچاو بگرن و خۆیان لەهەر گرژی و ناکۆکییەک بپارێزن، لەهەمان کاتدا تەواوی هێرش و پەلامارو دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئیدانە دەکەین و داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین کەوا لە بەرامبەر تورکیادا هەڵوێست وەربگرن.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان:
ئێمە وەک YNDK جارێکی دیکە جەختدەکەینەوە سەر بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بەبەشداری تەواوی هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی مەزن, بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەم کاتە هەستیارەدا بەئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی دەزانین و، وەک هەنگاوێک بۆ یەکڕیزی و یەکدەنگی گەلی کوردستان لەسەر ئاستی کوردستانی مەزن لێیدەڕوانین.
ساڵیادی دامەزراندنی:
YNDK نەورۆزی ئەمساڵ YNDK پێدەنێتە 27 بیست و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی خۆی، YNDK وەکو ڕێکخستنێکی نەتەوەیی و جەماوەری لە گۆڕەپانی سیاسی و کلتوری کوردستان لە نەورۆزی 1995 لەدایکبوو و ڕاگەیاندراو بووە موژدەبەخش بۆ کۆکردنەوەو پەروەردەکردن و ئاراستەکردنی هاوبیرانی نەتەوەیی و وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەران بۆ کارو خەبات، YNDK لەماوەیەکی کورتی تەمەنی کارو خەباتیدا توانی بەدیاربکەوێ و بەهۆی کاری بەردەوامی لەسەر خزمەتکردن و کارکردن بۆ سەربەخۆیی کوردستان، کاریگەری لە سەر پرسە نەتەوەیی و سیاسییەکان دروست بکات، ئەمساڵیش کەوا یادی (27)ەمین ساڵەی لەدایکبوونی خۆی دەکاتەوە، پەیمان بە گەلی کوردستان دەدا وەک هەمیشە لە سەنگەری جەماوەردا بێت و داکۆکی لەمافە ڕەواکانیان بکات و پەیوەیست بێت بە ئامانج و پرەنسیپە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی.
عێراق :
YNDK پێیوایە تا ئێستاش هیچ گۆڕانکارییەگی پۆزەتیف لە سیاسەت و هەڵسوکەوتی دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ نزیکبوونەوە لەگەڵ کوردستان ڕووینەداوە، دژایەتیکردنی خواستەکانی گەلی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق بەردەوامە، ئەم ڕەوشەی کەوا ئێستا عێراق پێیدا گوزەر دەکات بەرەنجامی عەقلیەتی تاکڕەوی و دکتاتۆرییەتە کە حکومەتی تائیفی و مەزهەبی لە ساڵانی ڕابردوو و لە ئێستادا هۆکاری هێنانە ئارای ئەم عەقلیەت و ڕەوشە نەخوازراوە بوون، بە باوەڕی ئێمەو بەپێی ئەزموونی کورد لەگەڵ ڕژێمەکانی پێشووی عێراق دەگەینە ئەو ڕاستییەی کەوا متمانە بە دەسەڵاتەکانی عێراق نەکەین، بێگومان دەسەڵاتدارانی ئێستای عێراق دەیانەوێ هەمان سیاسەتی هەلەی حکومەتەکانی پێشووی عێراق دووبارە بکەنەوە، ڕوانینی دەسەڵاتی ئێستای عێراق هەمان ڕوانینی دەسەڵاتەکانی پێشووە، ئەمەش ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کەوا عەقلیەتی دەسەڵاتداری عێراقی چەقبەستووەو ناگۆڕێت و، ڕوانینی زۆربەیان هەمان ڕوانینی حکومەتەکانی ڕابردووە بۆ چارەسەری پرسی کورد ! زۆربەی دەسەڵاتدارانی عێراق لۆژیکی خۆبەزلزانین و سەربازی دەخەنە پێش لۆژیکی دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن، ماوەیەکە پەرلەمانی نوێی عێراق هەڵبژێردراوە، بەڵام ململانێی نێوان لایەن سیاسییەکان وایکردووە، کەوا تا ئێستاش سەرۆکی کۆمار هەڵنەبژێردرێت و حکومەتی نوێش پێکنەهێنرێت، لە ڕەوشێکی وادا پێویستە هێزە سیاسییەکانی کوردستان کار بۆ یەکڕیزی و یەکدەنگی بکەن و کار بکەن بۆ ئەوەی وەک یەک تیم مامەڵە لەگەڵ هێزە عێراقییەکان بکەن، نەک وەک ئەم حیزب و ئەو حیزب، یەکگرتوویمان پێگەی کوردستان بەهێز دەکات و نزیکمان دەکاتەوە لە وەدەستهێنانی خواستەکانمان.
رەوشی ناوچەکە :
YNDK پێیوایە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ڕەوشێکی پڕ ناسک و هەستیارو ئاڵۆزدایەو ڕۆژ بە ڕۆژ ئەگەرو پێشهاتی نوێ دێنە پێشەوە، بە تایبەت دوای هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، بێگومان ئەو شەڕە کاریگەری کردۆتە سەر ڕەوشی سیاسی ناوچەکەو جیهانیش، ئەو ئەگەرو پێشهاتانە کاریگەری خۆیان دەبێت بۆ سەر ڕەوشی ئێستای کوردستان و بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی ناوچەکە، بەداخەوە ئێمەی گەلی کوردستان بەهۆی ململانێی سیاسیی نێوان لایەنە سیاسییەکان بەرنامەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانیمان نیە بۆ چۆنیەتی مامەکردن لەگەڵ پێشهاتەکاندا، پێویستە ئێمە وەکو گەلی کوردستان لە ڕەوشێکی وادا کارنامەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانی دابڕێژین بۆ چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهات و ڕووداوەکاندا، هەروەها پێویستە برایانمان لە بەشەکانی دیکەی کوردستان ڕیزەکانی خۆیان یەکبخەن و کارو خەباتی خۆیان خورت بکەن و بەرەو ڕزگاری و ئازادی هەنگاو بنێن، لە هەمان کاتدا وای دەبینین کەوا دەکرێ لە ئەنجامی ئەو گۆڕانکارییانەی کە دێنە پێشەوە سوود وەربگرین بۆ کارکردن بۆ ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان.
کارو خەباتی YNDK :
لە دوا تەوەری کۆبوونەوەکەدا باس لە کاروخەباتی YNDK لەماوەی ڕابردوودا کراو، دوا هەڵسەنگاندنی کارو خەباتی ماوەی ڕابڕدوو، کارنامەیەکی نوێ بۆ کارو خەباتی داهاتووی YNDK دانرا، ئەمەو کۆبوونەوەکە سەرکەوتووانە کۆتایی بە کارنامەی خۆی هێنا.
کۆميتەی سەرکردايەتيی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
14 / 3 / 2022 هەولێر - باشووری کوردستان[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,463 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 16-03-2022
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 14-03-2022 (3 سال)
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژ هەژار ) ل: 17-03-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 17-03-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 08-08-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 4,463 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.235 چرکە!