=KTML_Bold=بەڕێز/ سعود مەلا سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان-سوریا=KTML_End=
=KTML_Bold=بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان-سوریا=KTML_End=
بەبۆنەى (65)مین ساڵیادى دامەزراندنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# –سوریا جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەى ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندامان و لایەنگرانى حزبە تێکۆشەر و دێرینەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین هەمیشە لە پێشکەوتن و سەرکەوتندا بن لەپێناو بەدیهێنانى گشت مافە نیشتیمانى و نەتەوەیی و دیموکراسییەکانی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان.
پارتی دیموکراتی کوردستان–سوریا وەکوو یەکەم حزبی سیاسی کوردی لە کوردستانی سوریا ( 65) ساڵ پێش ئێستا دامەزرا، یەکێک بوو لە وێستگە گرنگەکانی خەباتی سیاسی رێکخراو لە سوریا بەمەبەستی کۆکردنەوە و رێکخستنی هەوڵ و تواناکان و ئاراستەکردنی جەماوەر لە پێناو بەدیهێنانی ماف و داخوازییەکانی گەلی کوردستان لە سوریا.
پارتی دیموکراتی کوردستان–سوریا وەکوو حزبێکی میانڕه و و بوێر و متمانەپێکراو لە لایەن گەلی کوردستانی رۆژئاوای کوردستان لە رابردوو و ئێستاشدا لە مەیدانی خەبات و قوربانیداندا هەمیشە لە رێزی پێشەوەی کاروانی تێکۆشان بووە، وێستگە جیاجیاکانی خەباتی گەلی کوردستان لە سوریا ئه و شایەدیە بۆ ئەم حزبە رەسەن و هەڵقوڵاوەی ناو جەرگەی کۆژان و ئازارەکانی جەماوەری گەلی کوردستان لە کوردستانی سوریا دەدەن، کە هەمیشە لە کاروانی خەبات و تێکۆشاندا پێشڕەوو بووە لە پێناو بەدیهێنانی ماف و ئازادیەکانی گەلی کورد لە سوریا.
به و بۆنەیەوە دوبارە جەخت دەکەینەوە لە سەر هاوپەیمانیی و دۆستایەتى بەهێزى نێوانمان و سوور بوون لە سەر پتەوکردنى بنەما راست و دروستەکانى خەبات و تێکۆشانى مەدەنیانە و دیموکراسیانە و بەدیهاتنى تەواوی ئامانجەکان لە ئاشتی و ئازادی و دیموکراسی.
دووبارە (65) ساڵەی دامەزراندنی (PDK-S) پیرۆز دەکەین و دڵنیاین کۆسپ و تەگەرە دروستکراوەکانی بەردەم خەباتی رەواتان کاتین و مەیدانی راستەقینەی تێکۆشان دواجار ھەر بۆ حزبە رەسەن و جەماوەرویستەکانە و، کاروانی خەباتی مەدەنیانە و دیموکراسیتان بەردەوام و بەرھەمدار دەبێ. [1]
هەر سەرکەوتوو و سەرفراز بن...
مەکتەبی سیاسی
پارتى دیموکراتى کوردستان
#14-06-2022#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=