باکووری کوردستان
- مانگرتنی زیندانیانی دۆزی
پەکەکەپەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی تورکیادا بۆ ئۆجالان و زیندانییە نەخۆشەکان لە ڕۆژی سێیەمدایە. مانگرتنەکە وەک هۆشدارییەکە و ئەمڕۆ کۆتای پێدێت.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- تەرمی کچێکی لاو، تەمەن 15 ساڵ بە ناوی سۆما خەڵکی شاری
سنەسنە. لە بان شڵانەی لە شاخی ئاویەر دۆزرایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە لاوە، بە هۆی کێشەی لەگەڵ باوکی بە شێوەی خۆهەڵواسین، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.
[6]
- پاش بانگەوازی ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی شاری
مەریوانمەریوان، خەڵکی مەریوان بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین، پێشنوێژی مزگەوتی مزگەوتی ئەو شارەیان بایکوت کرد.[6]
- دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سەقز، بە ناوەکانی محەمەد یادگارنوین و فەرشید نیکبین، بە تەقەی دەستوپەیوەندییەکانی حکوومەتی لەو شارە پێکران و هەروەها چەند گوللەیەک بەر ماشینی فواد مەولوودیش کەوتووە.[6]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی مەعرووف خۆشمەرام، کوڕی جەبار خەڵکی گوندیباوان، سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی
ورمێورمێ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بە توندی بریندار بوو.[6]
باشووری کوردستان
-
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە
سلێمانیسلێمانی کۆبوونەوە، سەرچاوەکان باس لە یەکگرتنەوەی ئەم دوو حیزبە دەکەن.
[4]
- سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا
موسڵموسڵ ڕایدەگەیەنێت: ئەنجومەنی پارێزگا و ئیدارەی پارێزگای موسڵ لە ئەنجامی ئه و دۆخە خراپە ئەمنیەی کە لە شەنگال هەیە بەهۆی ئه و هێزانە لەوێ هەن ناتوانێت لە ئێستادا گۆڕە بەکۆمەڵەکان هەڵبداتەوە.
[3]
- لە ترسی تۆپبارانی کۆماری ئیسلامی ئێران خوێندن لە خوێندنگەیەکی سنوری شارەدێی
سیدەکانسیدەکانی سەربەشارۆچکەی
سۆرانسۆران دەوەستێت. فاخیر شێخۆ، بەڕێوەبەری خوێندنگەی بنەڕەتی (بن ڕەشکین)ی تێکەڵاو ڕایدەگەیەنێت: ناکرێت ژیانی خوێندکارەکانمان بخەینە مەترسیەوە، بۆیە تا دۆخەکە ئاسایی نەبێتەوە و تۆپباران بەتەواوی نەوەستێت دەرگای خوێندنگەکە دادەخەین.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- چەتەکانی بەرەی شامیی سەر بە سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی شێراوای
عەفرینعەفرین 3 شوانیان ڕفاند. بەپێی زانیارییەکان چەتەکان ئەو 3 شوانەیان ڕفاندووە بۆ زیندانی باسوتێ، کە لە ناو خەڵکدا بە زیندانی قەڵا و ئەشکەنجە قورسەکانی ناوبانگی دەرکردووە. ناوی شوانە ڕفێنراوەکان بریتین لە کاوە عادل حەج ئەواش، عەبدۆ حوسێن حوسێن و مەزڵوم عەبدۆ حەمۆ.[2]
- ئەمشەو لە شاری منبج تەقینەوەیەک ڕوویداوە. ڕاگەیەنرا تەقینەوەکە لە نزیک نەخۆشخانەی ئەمەل-ی شارەکە ڕوویداوە و ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی جۆری کیا تەقیوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان تەقینەوەکە قوربانی لێکەوتووەتەوە و بریندار هەیە.[2]
- لە بۆسەیەکی گروپی داعشدا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، زیاتر لە 20
شەڕڤانشەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات شەهیدبوون. بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕێکخراوی داعش لەو بۆسەیەدا سودی لە خراپی کەشوهەواو خۆڵبارینی ناوچەی هەجین وەرگرتووەو تیایدا زیاتر لە 20 شەڕڤانی هەسەدەیان شەهیدکردووە.[3]
دەرەوەی کوردستان
- ئێریک باهون، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هەماهەنگیی لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانی، لە بەکارهێنانی بنکەی ئەنچەرلیک بەردەوام دەبێت. ڕاشیگەیاندووە: تورکیا بە نسبەت ئەمریکاوە هاوبەشێکی جێگیرە لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی تیرۆرستانی
داعشداعش و هەردوو وڵاتیش هاوپەیمانن لە پەیماننامەی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ)دا.
[1]
- جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا ئاشکرایکرد، تورکیا سوورە لە کڕینی چەکی سیستەمی مووشەکی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسی لە جۆری S-400. شوگاییڤ ڕاشیگەیاند، سەرەتا بڕیاربوو سیستەمی S-400 لە ساڵی
2020 ڕادەستی تورکیا بکرێت، بەڵام لەسەر داوای تورکیا، هەنگاوەکان بەخێرایی هاوێژران و بڕیاردرا لە ناوەڕاستی
2019 تەواوی پڕۆژەی سیستەمەکە بە پاتریۆتەکانییەوە ڕادەستی حکومەتی ئەنقەرە بکرێت.
[5]
- ئاژانسی فیتچ نێودەوڵەتی بۆ پۆلینی دڵنیایی، پۆلینی چوار بانکی گەورەی تورکیای دابەزاند، کە بریتین لە بانکەکانی ئەدانە بانک (Anadolubank) فیبا بانک (Fibabanka) شکر بانک (Şekerbank) أودیا بانک (Odeabank).[3]
- حکومەتی هۆڵەندا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بڕیاریداوە تاوەکو کۆتایی ساڵ فڕۆکە بەشدارەکانی شەڕی داعش لە عێراق و سووریا بکێشێتەوە. بەڵام بۆ پرسی ئاوەدانکردنەوە و جێگیرکردنی ئاسایش 50 سەرباز لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکات.[5]
- کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران-ژنێف، لە 39هەمین دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، هێرش بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی مەحکووم کرد.[6]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا ڕویدانا