کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  586,988
وێنە
  124,583
پەرتوک PDF
  22,128
فایلێن پەیوەندیدار
  126,842
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,235
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
630
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
864
شەهیدان 
2,707
کۆمکوژی 
7,179
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
163
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   رێژە 
275,377
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
ئەنجام: 2 تومار هات ڤەدیتن، لاپەڕێ 1 ل 1



نویکرن
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Messenger
Email
Copy Link

15-06-2020 - دەستپێکردنی هێرشی گەورەی داگیرکەری تورک بۆسەر باشووری کوردستان
پول: رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
هەڤکارێن کوردیپێدیا، ل هەمی بەشێن کوردستانێ، زانیاری یێن گرنگ ژبو هەڤ زمانێن خوە ئەرشیڤ دەکەن.
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ساتی بۆردوومانکردنی کامپی شەهید رۆستەم لە مەخموور
ساتی بۆردوومانکردنی کامپی شەهید رۆستەم لە مەخموور
$باکووری کوردستان$
- کاتژمێر 09:51ی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5، 6 پلەی ڕێختەر ناوچەیەکی باکووری کوردستانی هەژاند. بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ ناوچەی کانی ڕەشی لە شاری چەولیک هەژاندووە، ئەمەش دووەم بوومەلەرزەیە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ناوچەکە دەهەژێنێت.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کۆڵبەرێک بە ناوی “ڕەسووڵ حەسەنزادە” بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری “دۆڵەتوو“ی #سەردەشت# بە سەختی برینداربوو و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری سەردەشت کرا. هەروەها لە هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “هادی ڕاستی” خەڵکی بانە، لە سنووری “کانی سێو“، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە بریندار کرا و بۆ ناوەندی دەرمانیی بانە ڕاگوێزراوە. شایانی باسە، پزیشکەکان بارودۆخی تەندروستیی ناوبراویان نالەبار ڕاگەیاندووە.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383595/0040.JPG=KTML_ImageCaption_Title=برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و بانە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و بانە=KTML_ImageCaption_End=
- ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لەماوەی یەک دوو ڕۆژی ڕابردووا، بەندکراوێکی خەڵکی گوندی “زامن ئاوا“ی شاری #سەقز# بە ناوی “کەماڵ حسێنی” لە زیندانی ناوەندی ئەمشارە، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی #کۆرۆنا#وە گیانی لەدەستداوە.[6]
- لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە چالاکانی میدیایی کورد، بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری #سنە# کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە. ئەو چالاکانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ کاناڵەکانی دژی نیزام بانگهێشت کراون و لێپرسینەوەکەیان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر درێژەی کێشاوە.[9]
- بەهۆی شەڕ و تێکەڵچوونی مەئموورانی سنوورپارێزیی حکوومەت لەگەڵ کاسبکاران لە سنووری #بانە#، یەکێک لە مەئموورانی حکوومەت کوژرا. هەواڵدەرییەکانی حکوومەت، شوناسی ئەو مەئموورە سنوورپارێزەیان بە ناوی ئیستواری یەکەم عەلی خەلیلی ڕاگەیاندووە.[9]
- بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنورییەکانی بانە و #ورمێ# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جووتیارێک گیانی لە دەست دا و #کۆڵبەر#ێکیش بریندار بووە.[8]
$باشووری کوردستان$
- درەنگای شەوی ڕابردوو، تا ئەم بەیانییە، تورک بە دەیان فڕۆکەی ئێف 16ی ئەمریکی، دەیان ئامانجی بنکەکانی #پەکەکە#ی لە #مەخموور#، #شنگال#، #قەندیل# و ناوچەی پاراستنی میدیا بۆردوومانکرد. بۆردوومانەکان زۆر چڕبوون و بریندار و زیانی ماڵی زۆری بەدواوە بوو.[1]
- هەندێک سەرچاوە باس لەوەدەکەن کە پێش دەستپێکردنی بۆردومانەکەی تورکیا پاسەوانەکانی کەمپەکە زانیارییان پێگەیشتوە کە تورکیا بۆردومان دەکات، بۆیە ئامادەکاری پێشوەختەی خۆیان کردوەو لە بۆردومانەکەشدا هیچ کەسێک شەهیدو بریندار نەبووە.[3]=KTML_Embed_Begin=width:20%;height:20%;float:left;=KTML_Embed_Alt=بۆردوومانی تورک بۆسەر کامپی پەنابەران لە مەخموور=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383595/0001.MP4?ver=132366855402335713=KTML_Embed_End=
- هاوکات لەگەڵ بۆردوومان و داگیرکارییەکان، دەوڵەتی تورک هێزێکی زۆری هێناوەتە سنووری برادۆست، هەروەها شۆفڵ و حەفارە و ئامێرەکانی دیکەی تایبەت بە دروستکردنی ڕێگا و بارەگای لەگەڵ هێزەکەدا جێگیرکردووە.[5]
- دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی شاری #هەولێر# ڕێگریان لە ئەنجامدانی گردبوونەوەی هاوڵاتیانی شاری هەولێر کرد، کە بڕیاربوو دژی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت، چەندین چالاکوانیان دەستگیرکردووە، لەنێو گیراوەکان دوو ئەندامی باڵای حزبی شیوعیی تێدایە.[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی، خۆپیشاندانێکی فراوان بە بەشداریی سەدان کەس بەرەو شەقامی سەهۆڵەک ئەنجامدرا، لە دژی ئەو هێرشانەی شەوی ڕابردووی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بۆسەر چەندین ناوچەی باشوری کوردستان ئەنجامیدا.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- هاوڵاتیانی ڕانیە، دژی هێرشی شەوی ڕابردووی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باشوری کوردستان، خۆپیشاندانیان ئەنجاداو سەرەڕای شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورک، داوایانکرد، کە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و عێراق هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر بەو هێرشانە.[5]
- 2 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا.[1]
- لە ڕاگەیەندراوێکدا دادگای بەرایی #دوکان# ئاشکرای کرد: بەهۆی تووشبوونی یەکێک لە فەرمانبەرانی دادگای بەرایی دوکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی دادوەران و فەرمانبەران و هاووڵاتییان سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بڕیاریدا بە کەرەنتیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانردنی دادگای بەرایی دوکان بۆ ماوەی چواردە ڕۆژ.[4]
- سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتار #سۆران# عومەر کە بەدەنگی 57 پەرلەمانتار پەسەندکرا هەڵدەوەشێنێتەوە.[3]
- میر کامیران خەیری بەگ یاریدەدەری میری کوردانی ئێزدی بۆ کاروباری ئایینی کۆچی دوایی کرد.[3]
- د. ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە #سلێمانی# تووشی کۆرۆنا بووە و لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی کەرەنتین کردووە.[1]
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگوندی پەڵکانەی سەربە #خورماتوو# بۆمبێک بەهێزەکانی سوپای عیراقدا تەقیوەتەوەو سێ کوژراو دوو برینداری لێکەوتووەتەوە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سێ ژنە چەکداری #داعش# دوای ئەوەی لە کەمپی هۆل لە #حەسەکە# ڕایانکرد، لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئاسایش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستگیرکرانەوە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێک کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، کاژێر 00:00 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بنکە و بارەگاکانی پەکەکەیان لە ناوچەکانی شنگال، قەرچووغ، قەندیل، زاپ، ئاڤاشین، باسیان و خواکوڕک بۆردوومانکردووە و لە بۆردوومانەکاندا 81 ئامانجی پەکەکەیان پێکاوە.[2]
- کەریم عەلەوی، ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، تورکیا بەردەوامە لە پێشێلکردنی خاک و سەرەوەری عێراق و پێویستە باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە بەغدا بانگهێشت بکرێت بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو پێشێلکاریانە.[5]
- فەرماندەی چالاکیە هاوبەشەکانی عێراق لەبارەی هێرش و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردوە و داوا دەکات تورکیا هێرشەکانی ڕابگرێت و ڕێز لەسەروەری خاکی عێراق بگرێت.[7]
- کۆمکاری عەرەبی، لە دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی نیشاندا و دەڵێت، کە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خاکی وڵاتانی عەرەبی لە عێراق و سوریا و لیبیا مایەی قبوڵ نییە و لەلایەن دەوڵەتانی عەرەبییەوە ڕەتدەکرێتەوە.[5]
- وەزارەتی تەندروستی عێراق، ڕایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردودا 1106 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون و 45 توشبوی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوەو ژمارەی ئەو توشبوانەشی چاکبونەتەوە ڕو لە هەڵکشانە بەشێوەیەک لەماوەی ئەو 24 سەعاتەی ڕابردودا 1150 توشبو چاکبونەتەوە.[8]
- ژنانی کورد لە ستوکهۆلمی پایتەخی سوید بۆ ڕسواکردنی هێرشە ئاسمانیەکانی دەوڵەتی داگیرکەر تورک بۆ سەر هەریمەکانی پاراستنی میدیا و شەنگال و مەخمور و هاوکات بۆ ئیدانەکردنی بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتیەکان، دەستیان بە چالاکی ئێشکگری کرد.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کرونولوژیا ڕویدانا
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 88,464 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] دیارنەکری | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[2] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 15-06-2020
[3] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 15-06-2020
[4] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 15-06-2020
[5] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 15-06-2020
[6] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پەیام - 15-06-2020
[7] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 15-06-2020
[8] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 15-06-2020
[9] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 15-06-2020
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: سەقز
باژێر و باژارۆک: سەردەشت
باژێر و باژارۆک: ورمێ
باژێر و باژارۆک: بانە
باژێر و باژارۆک: سنە
باژێر و باژارۆک: دوکان
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
باژێر و باژارۆک: هەڤلێر
باژێر و باژارۆک: رانیە
باژێر و باژارۆک: خورماتوو
باژێر و باژارۆک: چەویلک
باژێر و باژارۆک: مەخموور
باژێر و باژارۆک: شنگال
باژێر و باژارۆک: حەسەکە
پارت / لایەن: ISIS
پارت / لایەن: پ. ک. ک.
پارت / لایەن: حشک
دەساڵ: 20ەکان (20-29)
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
وڵات - هەرێم: سوید
وڵات - هەرێم: ئێران
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: رۆژئاوای کوردستان
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 01-05-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( بەناز جۆڵا ) ل : 15-06-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 16-06-2020 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 88,464 جار هاتیە دیتن
QR Code
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.116 KB 15-06-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی و تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان 15-06-2020
پول: بەلگەنامە
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی و تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان 15-06-2020
ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ئازادبوون بۆ تواناسازی و تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان 15-06-2020
بۆ ڕای گشتی خەڵکی کوردستان
رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی
دەزگاکانی ڕاگەیاندن
بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید 19) لە هەرێمی کوردستان، ژیانی هاووڵاتییانی لەڕووی تەندروستییەوە خستۆتە مەترسییەوە، ڕۆژبەرۆژیش مەترسییەکە زیاد دەبێت، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان بەباشترین شێوە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و ڕۆڵ ببینن لەهاوکاریکردنی دەزگا تەندروستییەکان و یارمەتیدانی هەمەجۆری یەکتری، تا بەکەمترین زیان ئەم دۆخە خراپەی تەندروستی و ژیان و گوزەران تێپەڕێنین, هەرچەندە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایەی کردۆتەوە ئامرازێک تا بەهۆیەوە خۆی بدزێتەوە لەجێبەجێ کردنی ئه و ئەرک و بەرپرسیارێتییەی لەبەرامبەر خەڵکی کوردستان دەکەوێتە ئەستۆی.
لەبڕگەی (1)ی ماددەی (25)ی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ دا هاتووە هەموو کەسێک مافی هەیه ئاستی ژیانێکی بۆ دەستەبەر بکرێت کە پێداویستی تەندروستی و خۆشگوزەرانی خۆی و خێزانەکەی دابین بکات، بەتایبەتی لەڕووی خواردەمەنی، جلوبەرگ، خانوو، چاودێری پزیشکی و خزمەت گوزارییە کۆمەڵایەتییە پێویستەکان. هەروەها مافی هەیه زامنی پێداویستییەکانی بکرێت لەکاتی بێکاری، نەخۆشی، پەککەوتەیی، بێوەژن یان بێوەپیاوی، پیری یان هەر دۆخێک لەدەرەوەی ئیرادەی ئه و بێت کە بەهۆیەوە هۆکارەکانی بژێوی لەدەست دەدات.
ئێمە لە ڕێکخراوی ئازادبوون، حکومەتی هەرێم بەبەرپرس دەزانین لەدروستنەکردنی ژێرخانی ئابوری و دارایی، تەندروستی و پەروەردە و هەموو کایەکانی تر، کە لەئەنجامدا خەڵکی کوردستان بێبەشبوون لەپێداویستییە بنەڕەتییەکانی ژیان و گوزەران، وەک مووچە، قەرەبووی بێکاری و نەبوونی هۆکارەکانی چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەکاندا. ئەم ڕەفتارانەی حکومەت بەپێشێلکاری ئاشکرا و تا ئاستی ستەم و چەوساندنەوە ناوزەد دەکەین، لەکاتێکدا ئەرکی سەرەکی حکومەته ئه و پێداویستیانە هاوشانی ڕێکارەکانی خۆپارێزی دابین بکات و پابەندبێت بەجێبەجێ کردنی یاسا بەرکارەکان.
بۆیە بە پێچەوانەی دەقی یاسا نێودەوڵەتییە کان و جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ، حکومەتی هەرێم دۆخی دارایی و پەتاکەی وەک هۆکارێکی چەوساندنەوە و سەرکوتکردنی ئازادی ڕادەربڕین بەرامبەر خەڵک بەکارهێناوه لەکاتێکدا خەڵک لەگەڵ مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەسەختی خراونەتە ژێر شێوە ئابلوقەیەکی دارایی و مافی کرێی کار و بیمەی بێکاربوونیان پێنادرێت.
سەرەڕای ئەوەی هێشتا ئاسۆی دۆزینەوەی چارەسەری پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوون نییە و هاووڵاتییانی کوردستان باری ژیان و گوزەرانیان سەخته و ناڕازین، بەڵام هوشیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵک بە گیانێکی نیشتیمانی و مرۆیی ڕۆڵی گرنگ دەبینن لەهاریکاری یەکتر و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و مانەوەی یەکانگیری مرۆییمان، ئێمە لە ڕێکخراوی ئازادبوون هانی ئه و بەیەکەوەبوون و لەگەڵ یەکتر وەستانە دەدەین بۆ تێپەڕاندنی ئه و دۆخە بەکەمترین زیان.
ناڕەزایەتییە مەدەنییەکانی خەڵکی بەشمەینەت وەک مافێکی دەستووری و یاسایی، لەلایەن خەڵکی ناڕازییەوە کراوەتە هەنگاوێک بۆ داواکاری گێڕانەوەی مافە خوراوەکان و داوای چاکسازی، بەڵام سەرەڕای پێشینەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان هێشتا حکومەتی هەرێم ناخوازێت بچێتە ژێرباری جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران و چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
ئێمە پشتگیری لەداخوازییە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان دەکەین، بەوەش خۆشبەختین کە خۆپیشاندانەکان هاواری خەڵکی زەحمەتکێشە لەسەرتاسەری کوردستان و هیچ هێزێک توانای کۆنترۆڵ کردنی ئەم ناڕەزایەتیانەی نابێت.
رێکخراوی ئازادبوون وەک چۆن داکۆکی لەتاکی ئازاد دەکات، ئاواش بەرگری و پشتیوانی لەخۆپیشاندانی ئازاد دەکات، بەو هیوایەی ئەم ناڕەزایەتییانە بەهوشیارییەکی تاکەکەسی ئازاد و دوور لەئاراستەی هێزە سیاسیەکان بەردەوام بێت، تا هیچ لایەنێکی حیزبی شەپۆلی ناڕەزاییە خۆڕسکەکان خراپ بەکارنەهێنێت.
رێکخراوی ئازادبوون بە پێویستی دەزانێت:
1- دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا وەکو ئامێرەکانی هەناسەدانی دەستکرد، ئۆکسجین، ڕێکخستنەوەی نەخۆشخانەکان بەسیستەمی کۆنترۆڵی نەخۆشییە درمییەکان. هەروەها دابینکردنی کەلوپەلی تەواوی خۆپاراستنی پزیشکی بۆ کارمەندانی تەندروستی بەبێ جیاوازی لەسەرانسەری کوردستاندا.
2- دابینکردنی مافە بنەڕەتییەکان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵک و گەڕاندنەوەی مافەکانیان کە مووچە سەرەتاییترینییانە.
3- کارکردن بەیاسای ژمارە (1)ی ساڵی 2011ی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و جێبەجێکردنی وەک خۆی؛ بەکارنەهێنانی دەسەڵاتە گشتییەکان لەپێناو بەرژەوەندی ڕێکخراوە ناحکومییە حیزبییەکان و سانسۆر کردنی ڕێکخراوە ناحکومییە سەربەخۆکان.
4- لەکاتی دەربڕینی ناڕەزایەتییەکاندا پێویسته ڕەچاوی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان بکرێت. هەروەها پارێزگاری لەئاشتی کۆمەڵایەتی بکرێت، به و ئامانجەی قۆناغی ڕاگوزەری سیاسی لەبەرژەوەندی بونیاد و پایەکانی دیموکراسی بێت.
5- زامنکردنی ئازادی ڕادەربڕین و خەباتی مەدەنی بۆ هاووڵاتییان و ڕۆژنامەنووسان و ڕێکخراوەکان؛ بەکارنەهێنانی داواکاری گشتی و دادگاکان بۆ تۆڵەکردنەوەی سیاسی.
رێکخراوی ئازادبوون
بۆ تواناسازی و تاکگەرایی و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان
#15-06-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,402 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 15-06-2020 (6 سال)
جورێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( بەناز جۆڵا ) ل: 16-06-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 16-06-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 16-06-2020 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,402 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 2.625 چرکە!