مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا پەلامارەکەی سەر نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرکۆنە دەکات.
=KTML_Bold=دەقی ڕاگەیەنراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان:-=KTML_End=
ئەمشەو #19-01-2022# ھێرشێکی تیرۆریستانەی شکستخواردوو کرایە سەر نووسینگەی هەڤاڵ(#شاخەوان عەبدوڵڵا#) جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە شاری #کەرکووک#، کە خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتێکدا زۆر بە توندی ئەو پەلامارە ئیدانە و ریسوا دەکەین، بە ئەنجامدەرانیشی رادەگەیەنین کە بە کردەوەی تیرۆرستی و شکستخواردوو شکستەکانیان چارەسەر و پەردەپۆش ناکرێن، ھاوکات پێمان وایە پاراستنی ماف و ژیانی هاووڵاتیان و بەرپرسان بەبێ جیاوازی لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی شارەکەیە.
لەم سۆنگەیەوە داوادەکەین بە زووترین کات تاوانکاران بە سزای رەوای خۆیان بگەن بۆ ئەوەی ئەو کارە تێکدەرانە و تاوانکاریانە دووبارە نەبنەوە و، هەموو لایەکیش بە جیددی و بەرپرسیارانە کاربکەن بۆ رێگە گرتن لە کاری گێرەشێوێنی لە پێناو دابینکردنی ئەمنیەت و ئاسایشی ھاووڵاتیان و سەقامگیری گشتی. [1]
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#19-01-2022#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=