- #بۆرجو چەلیک#، ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لە فراکسیۆنی #هەدەپە# و نوێنەری شاری #موش#، لەسەر وتارێک کە لە 10ی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو پێشکەشیکردبوو دەستگیرکرا.
- سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی تورک لە شاری #ڕوحا# #ئیبراهیم ئویگور#، بەڕێوەبەری ئاژانسی ئورفادابوگون-یان دەستگیرکرد و هەر ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی عەبدوڕەحمان گۆک، سەرنووسەی ئاژانسی دیهابەر. ئیبراهیم ئەیگور، بەرێوبەری ئاژانسی ئورفادابوگون بەتۆمەتی پروپاگەندەی ڕێکخستنی قەدەغە دەستگیرکراوە.
- #کەیوان کەریمی#، دەرهێنەری زیندانیکراوی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەرجی چاودێریکردن لە زیندان ئازادبوو.[1]
- شەوی ڕابردوو هونەرمەندی ناسراوی کورد (#عەلی نوری#) کۆچی دوایی کرد.[2]
- #مەسعو دبارزانی#، ڕایگەیاند، بریاری ڕیفراندۆم دراوە و ئامانجیش لەوە ئەوەیە ئیرادەی گەلی کورد پیشانی جیهان بدەن کە چییان دەوێت.
- سیگمار گابریڵ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، پرسی ڕیفراندۆم بابەتی نێوان هەرێمی کوردسان و عێراقە و ئەوان قسەی لەسەر ناکەن.[3]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 12,048 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!