- بەرپرسێکی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا ئاشکرایکرد، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە دەستگیرکراون و کوردیشیان تێدایە، بەڵام هێشتا لەبوونی پێشمەرگە دیلەکان دڵنیانەبوینەتەوە.[1]
- بەرپرسی دەستەی پارێزەرانی جیهانی لەکۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا. لەکۆنگرەکەدا گافی کیرۆن بەرپرسی دەستەکە ڕایگەیاند بەردەوام لە هەوڵی کۆکردنەوەی بەڵگه و دیکۆمێنتەکان دان بۆ بەسزا گەیاندنی ئه و کۆمپانیاو کەسایەتیانەی یارمەتی ڕژێمی پێشووی عێراقیان داوه و چەکی کیمیاییان پێ فرۆشتووە.
- فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی #قەندیل#یان دەستپێکردوە و بەوهۆیەشەوە ئاگر کەوتۆتەوە.[2]
- ئەندامێکی دیوانی یاسادانانی کانتۆنی #عەفرین#، ڕایدەگەیەنێت، کە ئاکەپە دەیەوێت بە هێرشکردنە سەر عەفرین شکستە سیاسیەکانی خۆی چارەسەر بکات، ئاماژەش بەوەدادات، کە عەفرین ناکەوێت و گەلی عەفرین ئامادەن بەرگری لە عەفرین بکەن، ئاشکراشیدەکات:نزیکەی 100 هەزار کەس ناوی خۆیان نووسیوە بۆ ئەوەی بەرگری لە عەفرین بکەن.
- سیگمار گابرییەل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هۆشیاری دایە هاوڵاتیانی ئەڵمانی، کە نەچنە تورکیا چونکە بەدیل دەگیرێن.[3]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 13,132 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!