کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  583,415
وێنە
  123,549
پەرتوک PDF
  22,052
فایلێن پەیوەندیدار
  125,072
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,995
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,392
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,664
عربي - Arabic 
43,684
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,487
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,503
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,167
جهـ 
831
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
628
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,385
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
863
شەهیدان 
2,631
کۆمکوژی 
7,052
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
162
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,269
PDF 
34,623
MP4 
3,821
IMG 
232,957
∑   رێژە 
272,670
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
پێشەوا قازی محەمەد
پول: شەهیدان
کوردیپێدیا و هەڤکارێن وێ، هەردەم یارمەتیدەردبن ژبو خوەندەکارێن زانینگەهێ و خوەندنا بلند بو بدەست ئێخستنا چاڤکانیێن پێدڤی!
هەڤپشکی کرن
Copy Link10
E-Mail2
Facebook6
LinkedIn0
Messenger1
Pinterest0
SMS0
Telegram7
Twitter4
Viber2
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
7 دەنگ 4
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)48
English - English4
عربي - Arabic14
فارسی - Farsi3
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French1
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish1
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
پێشەوا قازی محەمەد
پێشەوا قازی محەمەد
#قازی محەمەد# کوڕی قازی عەلی، کوڕی میرزا قاسم قازییه، لە ساڵی (1893 یا 1900 یا 1901) دا لەدایکبووە.
هەر لە سەرەتای لاوییەوە هەستی نیشتمانپەروەریی تێدا بەهێز بووە و گرنگییەکی زۆری بەخوێندنی زانستی کۆن و تازە داوە، و زۆر زوو لەم بارەیەوە پێگەیشتووە و زۆری هەوڵیداوە زمانی بێگانانیش فێربێت، جگە لە عەرەبی و فارسی لەگەڵ زمانی فەڕەنسی و ئینگلیزی، تا ڕادەیەکیش ئاشنایەتی لە زمانی ڕووسیدا هەبووە.
بنەماڵەی سابڵاغ نەک بەتەنیا لەلای خەڵک، بەڵکوو لەلایەن دەسەڵاتداران و بەرپرسانی میریش، جێگەی ڕێز بوون. هەر بەبنەماڵە ئازادیخواز و نیشتمانپەروەر بوون.
لە شەڕی یەکەمی جیهانیدا پیاوی وەک میرزا فەتتاحی قازییان لە بەرەنگاریی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕووسان لێ شەهید بوو، کوڕەلاوەکانیشی سالار و محەمەد بەدیل گیران و بۆ شوێنە دوورەکانی ڕووسیای ئەو کات، ڕەوانەکران و تا شۆڕشی ئۆکتۆبر هەر لەدیلیدا دابوون. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/234/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=0004.JPG=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/234/0004.JPG=KTML_Photo_End=
قازی عەلی باوکی قازی محەمەد، لە 1930دا لە #مەهاباد# ڕێکخراوێکی کوردیی بەناوی بزووتنەوەی محەمەد پێکهێنا. ناوبراو لەگەڵ جووڵانەوەی شێخ محەمەد خیابانی لە تەورێز پەیوەندییان هەبوو، تا ساڵی 1934یش لەسەر ئەو کارە بەردەوام بووە.
قازی محەمەد زۆری حەز بەتێکەڵاوی لەگەڵ خەڵکی ناسراو و زانایانی زەمان و پیاو چاکان و کوردانی نیشتمانپەروەر و سەرۆک خێڵەکان هەبووە.
بەدوای فەوتی باوکیدا بووە بە قازیی شار. لەبەر ژیری زۆری بەکاری فەرهەنگی و بەرەو ژوور بردنی زانیاریی خەڵک، لەساڵەکانی بەر لە1941و دواتریش بۆ یەک دوو ساڵ بەرپرسایەتیی بەڕێوبەرایەتی فەرهەنگ و ئەوقافی شاری مەهابادی بەئەستۆوەگرتووە و خزمەتی بەرچاوی فەرهەنگی کردووە و لە کاتی بەرپرسایەتی ئەودا، یەکەم قوتابخانەی کچان لەمەهاباد کراوەتەوە. هەر لەو پەیوەندییەشدا لەگەڵ زۆربەی خوێندکاران، ڕۆشنبیران و مامۆستاکان زۆر نزیک بووە.
قازی محەمەد ڕێزی تایبەتیی بۆ دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژ ک هەبووە. لە چەند ساڵ دەورەی بێ میریشدا، واتا لە ساڵی 1941 وەتا 1945دا، ئەو ساتەی کۆماری کوردستان پێکهاتووە، بەڕێوبەرایەتی ئەو لەبەڕێوەچوونی کاروبارەکان داوه، بەتایبەتی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی خێڵی نەقشی. زۆر لە دامەزرێنەرانی ژ ک گفتوگۆ و ڕاپرسیان لەگەڵ کردووە و زۆریان خۆشویستوەو گەلێکیان هەوڵ لەگەڵ داوه، تا ببێتەئەندامی ژ ک. زۆر لەگرێوگۆڵی کاری ڕۆژانەی خەڵک لەدیوانی ئەودا، ئەوەی مەحکەمەیان ناوبردووە، کراونەوە.
قازی لەڕوانگەی نوێنەرانی بێگانەشەوە، ئەوانەی ئەو کات ئێرانیان لەنێو خۆیاندا دابەشکرد بوو، ڕێزی تایبەتیی هەبووە. هەر کەس چووەتە مەهاباد تێکۆشاوەبەر لە هەموو کەس چاوی بەناوبراو بکەوێت. بانگکرانی بۆ سۆڤیەت هەر لەم پەیوەندییەدا بووە، کە لەگەڵ دەستەیەکی گەورەچووەتەباکۆ.
قازی محەمەد کەبوو بەئەندامی کۆمەڵەی ژ ک و ناوی نهێنیی بینایی بۆ دانرا، ئومێدێکی زیاتری بۆ بەرپرسان و خەڵک داهێنانی کرد. لەئاکامی دەرکی بەکاتی و لێهاتووی ڕامیاری ئەو و بەڕەزامەندی گەیشتنی بەرپرسانی کۆمەڵەدا بوو، کەژ ک بوو بە #حزبی دێموکراتی کوردستان# و وەک پارتێکی دیموکرات و پێشکەوتوو دەستی بەتێکۆشان کرد.
قازی لەبەر ڕێزی تایبەتی، ئەوەی بۆ ژ کی هەبوو، بناغەی دامەزرانی پارتی دیموکراتیشی هەر بە 25ی گەلاوێژ بنچینەی دامەزرانی ژ ک دانا.
پارت زۆر بەتوندی پەلوپۆی هاویشت و تێکۆشانی لە هەموو ناوچەی ئازادی کوردستاندا پەرەی سەند. قەیرانی بەزۆر لکاندنی کوردستانی بەئازەربایجانەوەچارەسەر کرد و ناچاری کردن لێکدانەوەی جیاواز بۆ کوردستان بکەن. بەدوای بەستنی یەکەم کۆنگرەدا، 1946-03-30دا بە بەشداریی نوێنەری پارچەکانی دیکەی کوردستان و مەلا مستەفای بارزانی و سەرۆک خێڵەکان و نوێنەرانی هەموو چین و توێژەکانی کوردستان پێکهاتنی یەکەم کۆماری کوردستانی ڕاگەیاند.
ئەگەر تا ئەودەم جارجار لەرۆژنامەی کوردستاندا بەناوی پێشەوا باسی لێدەکرا، لە دوای دامەزرانی کۆمارەوە بەشێوەی ئاشکرا نازناوی پێشەوایی پێ بەخشراو ئەو ناوەتا ئێستاش لەنێو کۆڕوکۆمەڵی خەڵکدا هەر باوە.
کاتێک پێشەوا لەلایەن قوام السلطنەبۆ تاران بانگهێشت دەکرێت و لە ڕێکەوتی #28-12-1946# دا دەچێتەتاران، لەلایەن ژمارەیەک لە شالیاران، نوێنەرانی پەڕڵەمان و نوێنەری کوردەکانی تاران و نوێنەری پارتەکان و یەکێتی کرێکاران لە فڕۆکەخانەپێشوازیی لێدەکرێت.
ڕۆژنامەی ایران ما هەر ئەو کات دەنووسێت: ئێستا قازی محەمەد لە تارانە و ئازادیخوازان چاویان پێکەوتووە. دەردەکەوێت، کەبیروڕای ئەو فەرمانڕەوایانی ئازادی و دیموکراسییەت لەتەواوی ئێران دایە و مافی کۆمەڵایەتی و ڕامیاری و مرۆڤایەتی بۆ نەتەوەی کوردیش لەگۆڕێدایە. هەر کارێکی بەسوودی دیموکراسییەت بێلایەن پێشەوای کوردستانەوە بەدڵەوە پێشوازی لێدەکرێت. هیوادارین بەڕێزی قەوام لەو گەشتە مێژووییە کەڵک وەرگرێت.
ئەو لە کاتی ماڵاوایی لەگەڵ مەلا مستەفا دەڵێت: من خۆم فیدای خەڵکی دەکەم و هیچ کات وەک پێشەوەری و سەرانی ئازەربایجان ناکەم، تا وڵاتەکەم لەخوێندا شەڵاڵ بێت و هەزاران کەس بەکوشت بچن.
پێشەواو هاوڕێیانی ئەوەندەی لە ماوەی یازدەمانگی کۆماردا هەوڵیاندا، هەر ئەوەندەش لەو دادگا فەرمایشییانەی بۆ موحاکەمەکردنیان داندرا بوو، لەخۆبردوویی و ئازایەتییان لەخۆیان نیشان داوە.
لەبەرەبەیانی #30-03-1947# دا پێشەوا قازی، حەمەحسێن خان #سەیفی قازی# (ئامۆزای پێشەوا) و ئەبولقاسم #سەدری قازی# (برای پێشەوا) بەدوای فەرماندران لەدوو دادگای نایاساییە و فەرمایشیدا بەدەستی چەپەڵی دوژمنانی گەلی کورد لە #چوارچرا#ی شاری مەهاباد، واتا هەر لەو شوێنەی #22-01-1946# دا کۆماری کوردستانی لێ ڕاگەیەنرابوو، لە سێدارە دران و شەهیدکران و هەر ئەو ڕۆژەلەسەر شان و پیلی خەڵکی مەهاباد لەگۆرستانی مەلا جامی بەخاک سپێردران.
قازی محەمەد لەپای سێدارەدانی ڕێگای نەدا چاوی ببەستن و پەیڤی: حەز دەکەم لە دوایەمین چرکەی ژیانیشمدا بەسەربەرزی و چاوی کراوە و لە نیشتمانی خۆشەویستم بڕوانم.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 238,338 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
فایلێن پەیوەندیدار: 30
بابەتێن پەیوەستکری: 122
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا ژدایک بوونێ: 01-05-1900
ڕوژا شەهیدبوونێ: 31-03-1947 (47 سال)
باژار و باژارۆک (ژدایکبوون): مەهاباد
پارت / لایەن: ح. د. ک. ئ.
پلەیا پارتایەتیێ: کرتێر - سەرۆک - هاوسەرۆک
جورێ کەسی: کەسایەتی
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
نەتەوە: کورد
هۆکارا گیان ژ دەستدانێ: ل سێدارەدان
وڵات - هەرێم (ژدایکبوون): رۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەز: پیاوان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 10-11-2008 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( کامەران ئاکرەیی )ڤە: 02-04-2025 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 238,338 جار هاتیە دیتن
QR Code
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.143 KB 29-10-2009 هاوڕێ باخەوان هـ.ب.
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.406 چرکە!