قانع یان قانیع، ناوی شێخ محەمەد کوڕی شێخ عەبدولقادری کوڕی شێخ سەعیدی دۆڵاشیە و لەنەوەی (کابل) ی
مەریوانمەریوانن.
لە 15ئەیلولی
1898 لە گوندی (ڕیشێن) ی بناری
شارەزوورشارەزوور لەدایک بووە.
لە تەمەنی (40) ڕۆژیدا بوو کە باوکی کۆچی دوایی کردووە و لە تەمەنی دوو ساڵیشدا دایکی کۆچی دوایی کردووە.
ژیانی قانع لەزەمینەیەکی دەربەدەری و پڕ لە کوێرەوەرییەوە دەستی پێ کرد.
بەهەتیوی لەلای خزمێکیان کە ناوی (ئاغا سەید حسێنی چۆڕ) ی بووە لە ناوچەی مەریوان گەورە بووە و هەر ئەویش ناویەتە بەر خوێندن.
پاشان بە فەقێیەتی چووە بۆ
سلێمانیسلێمانی و چەند ساڵێک لەوێ ماوەتەوە.
هەر بە مەبەستی گەڕان بەشارەکانی کوردستان دا بۆ خوێندن چووەتە (
سنەسنە و مەریوان و سابڵاخ و
بۆکانبۆکان و
شنۆشنۆ و
هەولێرهەولێر و کۆیە و
کەرکووککەرکووک و سلێمانی و بیارە) و دوا قۆناغی خوێندنیشی لەمەریوان تەواوکردووە.
قانع بەر لەوەی بەتەواوی فێری خوێندن و نووسین ببێت توانای شاعیرێتی تێدا دەرکەوتووە و لە سەردەمی جەنگی یەکەمی جیهانیدا خوی داوەتەوە هۆنراوەی ئایینی.
دواتر بەهۆی بارودۆخی کوردستانەوە خولیای هۆنراوەی نیشتمانپەروەری بووە، خوێندنەوەی پەرتووکێکی دەستنووسی فارسی بەناوی (وقایع ال اردەلان) کەباسی ڕاپەڕینەکانی تیرەی ئەردەڵانییەکان دەکات بەرانبەر داگیر کەران، هێندەی تر کار دەکاتە سەر دەروونی شاعیر و بەرهەمە هۆنراوەییەکانی و ئیتر دەبێتە شاعیرێکی نەتەوایەتی ونیشتمانپەرەوەر.
لایەنە لەیەک نەچووەکانی هۆنراوەەکانی شاعیر ئەوە دەگەیەنێت کەزادەی فیکری یەک سەردەم و پێویستی یەک قۆناغ و بەرهەمی یەک ئێش و ئازار نین، بەردەوام باوەڕی بەیەکگرتنی جەماوەرو یەکسانی کۆمەڵایەتی هەبووە و لەسەرەتای چلەکانەوە بەتایبەتیی لەرۆژگاری دووەمین جەنگی جیهانیدا ڕێبازی سۆشیالیستی وەکوو دیاردەیەکی سیاسی زیندوو لەناو هۆنراوەەکانییدا ڕەنگی دایەوە و لەسەنگەری هۆنراوەی شۆڕشگێرانەدا دژی دەرەبەگی چەوسێنەرو ئیمپریالیزم بووە و هەمیشە دڵی لەگەڵ ئازار و ئاواتی مرۆڤی جوتیاری چەوساوەی کورددا بووە و وەک شاعیرێکی دڵسۆز و خەم خۆری کورد هۆنراوەی بۆ نەتەوەی کورد هۆنیتەوە و لەگەڵ بەسەرهات و کارەسات و ڕاپەڕین و شۆڕش و دەستکەوتەکانی کورددا ژیاوە.
لە هۆنراوەەکانییدا داوای مافەکانی ژنانی کردووە لە بوارەکانی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و ئابووریدا.
قانع لەسەرەتای پەنجاکاندا بە هاوکاری مامۆستایان (عەلادین سەجادی و شوکر مستەفا) توانی پێنج بەش لە هۆنراوەەکانی بەشێوەی دیوانی جیاجیا و قەوارەی تایبەتیی چاپ بکات، کە ئەم بەرهەمانەن (گوڵاڵەی مەریوان، باخچەی کوردستان، چوارباخی
پێنجوێنپێنجوێن، شاخی هەورامان، دەشتی
گەرمیانگەرمیان) .
لە ژیانیدا گەلێ کار و پیشەی کردووە لەوانە مامۆستای قوتابخانەو کرێکاری و مامۆستای مزگەوت و جوتیاری و ئاشەوانی و فەرمانبەرێتی.
لە کۆتایی پەنجاکاندا چەند جارێک خراوەتە بەندیخانە. لە ساڵی (1960) دا لەبەندیخانەی سلێمانی چۆنییەتی نووسینی زمانی کوردی فێری زیندانییەکان کردووە.
لە (1963) دا لەگەڵ وریای کوڕیدا لەبەندیخانەی (قەجەر) ی تاراندا زیندانی دەکرێت و هەر لەو بەندیخانەیەدا هۆنراوە بەناوبانگەکەی نووسیوە کەدەڵێت:
ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە
ئەم کەلەپچە مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیە
قانع، ڕۆژی
07-05-196507-05-1965 لە گوندی
لەنگەدێلەنگەدێ لە ناوچەی شلێر کۆچی دوایی کردووە.
[1]