یەکێکە لە هاوینەهەوارە بەناوبانگەکانی کوردستان، کە دەکەوێتە دامێنی چیای سەفین بەلای باکوورییەوە و (966) م لە ئاستی دەریاوە بەرزە، بەهۆی نزیکییەوە لە دامێنی چیای سەفین کەشوهەوایەکی تایبەتیی بەخشیوە بەم هاوینەهەوارە، لە کۆنەوە مایەی سەردانی گەشتەوەرانی بووە و بە جۆرێک گەشتوگوزار بەشێکی زۆری داهاتی ناوەندەکەی داگیرکردووە. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/810/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=شەقڵاوا -شەقڵاوە=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/810/0001.JPG=KTML_Photo_End=
شەقڵاوا (51) کم لە شاری #هەولێر#ەوە دوورە و ڕێگاکەی ڕێگایەکی زۆر چاکە، پلەی گەرمای ئەو هاوینەهەوارە بەهاوینان (30 تا 35) پلەی سەدیە و زستانیش (10) پلەی ژێر سفری سەدیە دارستانی چر و پر لەو دەڤەرەدا هەیە و بەزۆری (خۆخ، گوێز، ترێ، هەنجیر، هەنار) .
شایەنی باسە بەرهەمی تووەکی زۆر لە شەقڵاوە هەیە کە ناوبانگێکی زۆری لە کوردستان هەیە، لە بازاڕی ئەو هاوینەهەوارە کەلوپەلی پێویست بۆ گەشتەوەران بەئاسانی دەست دەکەوێت لە ئوتێل و چێشتخانە و چەندین دووکان لە وناوەندە کەلوپەلی پێویست و کەلوپەلی فۆلکلۆری کوردەواری و دەستکردی پیشەیی کوردی و خواردن و بەرهەمەکانی نێو خۆی زۆرن بەتایبەتیی بەرهەمی میوەجات و پەروەردەکردن.
لە شەقڵاوا دا چەند ئوتێلێک هەن و لە پلە باشەکانی ئوتێلی گەشتیارین، سەرەڕای ئەوانە چەندان خان هەیە لە ماڵەکاندا کەوا پێشوازی لە میوانان دەکەن.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 33,965 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!