کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  586,991
وێنە
  124,583
پەرتوک PDF
  22,128
فایلێن پەیوەندیدار
  126,842
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,235
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
59
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
630
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
864
شەهیدان 
2,707
کۆمکوژی 
7,179
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
163
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   رێژە 
275,377
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
کفری
پول: جهـ
هەڤکارێن کوردیپێدیا، ل هەمی بەشێن کوردستانێ، زانیاری یێن گرنگ ژبو هەڤ زمانێن خوە ئەرشیڤ دەکەن.
هەڤپشکی کرن
Copy Link5
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger2
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
1 دەنگ 2
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)1
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish1
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
کفری
کفری
شارۆچکەیەکە لە ئیدارەی #گەرمیان#ی پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان.[1]
#کفری# شارێکی دێرینی کوردستانە دەکەوێتە ناوچەی گەرمیانەوە، لەم شارەدا نەتەوەی کورد و تورکمان و عەرەب تێیدا دەژین کە زۆربەی دانیشتووانی کوردن، کفری لە ڕووی ئاو و ھەواوە کەشێکی مامناوەندی ھەیە بەڵام لە وەرزی ھاویندا ھەندێک گەرمە.
$مێژوو$
کفری شارێکی دێرینە و پێگەیەکی گرنگ و پڕبایەخی لە مێژووی گەرمیاندا ھەیە، کفری مەڵبەندێکی دێرینی ڕۆشنبیری و ئەدەبی بووە بەڵام وەکوو پێویست ئاوڕ لە مێژووەکەی نەدراوەتەوە، کەمترین پەرتووک بە شێوەی تێروتەسەل لەسەر شاری کفری و مێژووەکەی نووسراوەتەوە ئەوەی کە ھەبووە خۆی لە باسی کورت و بابەتە پەیوەستەکانی بە ناوچەکانی ترەوە دەنواند، تاکوو کۆتای سەدەی بیست تەنیا دوو پەرتووک تەرخان کراوە کە باس لە تێکڕای بوارەکانی ژیان دەکات لە شاری کفریدا ئەویش پەرتووکەکانی (ابراھیم خان ثائر من کردستان-مکرم الطالبانی) و (شۆڕشی ئیبراھیم خانی دەلۆ 1920-مستەفا نەریمان). کۆمەڵێک سەرچاوەی مێژووی دیکە ھە یە کە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی نووسراونەتەوە کە گرنگترینیان پەرتووکەکانی (د. کەمال مەزھەر ئەحمەد -گەشتی ڕیچ) کە لە ساڵی 1820 بەشاری کفریدا تێپەڕیووە. (طە باقر) و (فواد سفر) کە دوو مێژوونووسی دیاری عەرەبن سەردانی ناوچەکەیان کردووە و لە سەریان نووسیووە. باسی دانیشتووانی دەوروبەر و ناو شاری کفری و باسی تورکمانەکانی کفری و بەشێک لە ھۆزە کوردییەکانی ناوچەکە کە باس لە سێ ھۆزی سەرەکی لە ھۆزە کوردییەکانی کوردی ناوچەکە وەک (ھۆزی داودە -دەلۆ-زەنگەنە) ھەروەھا کفری (158) گوندی ھەبووە بە گوێرەی قاموس ئیعلامی عوسمانی چاپی ساڵی 1898 لە لاپەڕەی 296 باس لە سەرژمێری کفری دەکات کە 4000 کەس بووە.

$کفری و گەشتیاران$
نیبوری گەشتیار کە ھاتووەتە کوردستان لە ساڵی (1766ز) دا بە شاری کفریدا تێپەری کردووە ناوی (کفری) بە شێوەی (کرفە) ھێناوە.
جیمس بکنغھام لە 12-07-1816 ز بەکفریدا گوزەر بووە بابەتی لەسەر نووسیوە و وێنەیەکیشی بۆ کێشاوە.
کلودیوس ڕیچ لە گەشتەکەیدا بەرەو سلێمانی لە ڕۆژی 26-04-1820 ز دا بۆ کفری ھاتووە و 3 ڕۆژ تێدا ماوەتەوە و زۆر بەوردی ناوچەکەی پشکنیوەو گوتویەتی کە شاری کفری دێرین لە باوەشی بەرزایییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوچەکەدا بووە.
جیمس بیلی لە ساڵی 1834ز وەک گەشتیارانی تر بەم ناوچەیەدا تێپەڕیووە و باسی ناوچەکەی کردووە.

$شوێنەوار$
ئەو شوێنەوارانەی کە تاکوو ئێستا ماون کە لە شێوەی دەست کردن لە چاخ و سەردەمە جیاوازەکاندا درووستکراون وەک ئاسکی کفری و ئاشتۆکان و (تلیشان) و (دوازدە ئیمام) و (سەرقەڵا) و (گردەگۆزینە) و چەندان شوێنی تر لە ناوچەی کفری. لە نزیک شاری کفری ژمارەیەک کەلاوەی شوێنەواری فراوان ھەیە وەک (قەرە ئۆغڵان) کە پاشماوەی خانووەکان لە بەرد و گەچ و نەخش و نیگاری گەچ کاری دەبینرێت و بە دووری (5)کم لە باکووری کفرییەوە گردێکی شوێنەوار ھەیە کە پێی دەگوترێت قەڵای کچان (قز قلعەسی). شارەکە لای خۆرھەڵاتییەوە، لەژێر ئەو زۆرگانەدا کە لەرۆخی چەمەکە بوون (دیوی لای خۆراوایان ھەڵوەریبوو) گردێکی بەرز و تەخت و زۆریان ھەیە، کە شێوەی چوارگۆشەی ھەبوو دیوی ناوەوەیان کوت و مت لەو ڕەنگە ڕەشە دەچوو کە لە (سلوقییە و بابل) دۆزرابوونەوە.

$ناو و واتای شاری کفری$
تاکوو ئێستا بەتەواوی نەزانراوە ناوی شاری کفری لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە و ئەو ناوەی بەباڵادا بڕاوە، وشەی کفری لە عەرەبیدا گەلێک مانا دەبەخشێت وەک (کفر کفرا) داپۆشینی شتێک، (کفر کفرانا) دژی ئیمان ھێنان بە خوا، (کفر) ئەرزیکی دوور لە خەڵکە، (الکفر) شەوەزەنگ، (کفر) لادێ. سەبارەت بە ناوی (کفری) ھەندێک بیروبوجون ھە یە:
لە وشەی (کفر)ی عەرەبییەوە ھاتووە کە بە کوردی مانای دار (گەز) دەبەخشێت، چونکە کاتی خۆی ئەم جۆرە دارانە لە ناوچەکەدا زۆر بوون.
کفر بەمانای قیر یان بەردە خەڵوز دێت کە لەدێرزەمانەوە کانزاکانیان لەدەور و پشتی کفریی ئێستادا دۆزراوەتەوە.
و ڕایەک ھەیە کە وشەی کفری لە (قار -قیر -کار)ی سۆمەرییەوە وەرگیراوە، بەتێپەڕ بوونی کات لە سەردەمە جیاوازەکاندا ئاڵوگۆڕ بە سەر ئەو وشەدا ھاتووە.
لە دەقە بزمارییە ئەکەدییەکان و پاشتر بابلییەکان و ئاشورییەکاندا پێی وتراوە (کبرو) لە ئارامییەکاندا بە (کبرا) ھاتووە و لە عبرانییەکاندا بە (کوبیر)یان کوفیر ھاتووە. لە سەردەمی (سوڵتان عەبدولحەمید) حوکمراِنییەتی عوسمانیشدا ناوی کفری گۆڕی بۆ (سەڵاحییە). ڕایەک ھەیە سەبارەت بە ناوی کفری کە دەگەڕێتەوە بۆ وشەی (کفر) کە وشەیەکە لە زمانی تۆرانییەدا کە بەرانبەر بە (تەروو) لە زاروەی #سۆران#ی کوردیدا دێت. ئەوا ھەموو ئەو ناوو دەسنیشانکردنە مێژوویانەی لە ھەر سەردەمێکدا بەسەر ناوەکەیدا بڕاوە و تا ئێستاش ماوەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا بۆخۆیان دەلالەت لەو یادەوەریانە دەکەن کەبەسەر شار و ناوچەکەدا ھاتوون وەک ناوە دێرینەکانی (کیماش، لاخیرۆ، کیرۆ، فرجیا).

$ڕەسەنایەتی کورد بوونی شاری کفری$
یەکێک لەو بەڵگە کۆنانەی کە ڕەسەنایەتی کوردبوونی شاری کفری دەسەلمێنێ شێوەی بینا کردنی چوار تاقی سەر گۆڕستانەکەی باوەشاسوارە کە بە شێوەی چوار تاقی پەرستگاکانی ئایینی یارسان/کاکەیی درووستکراون، زۆربەی بینا و خانووەکانی کفری کۆن بە شێوەی کەمەر (کەوانە)ی درووستکراون ئەم جۆرە بیناسازییە لە دێرزەمانەوە لە ناوچە کوردییەکاندا باو بووە.

$جوگرافیا$
کفری شارێکی بچووکە دەکەوێتە لای ڕۆژاوای لووتکەی باوەشاسواروە، درێژبوونەوەی ئەو زنجیرە چیایەیە کە لە #کەرکووک#ەوە دەست پێ دەکات. کفری دەکەوێتە نێوان ھێڵی پانی (34 -35) پلەو ھێڵی درێژی (45) پلە، دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی کەرکووک و 120 کم دوورە لێیەوە، باشوورەکەی جیا دەبێتەوە لە پارێزگای دیالە بەھۆی زنجیرە چیای حەمرین و شارەدێی قەرەتەپە دەکەوێتە ناو سنوورەکەیەوە کە بەکشتوکاڵ دەوڵەمەندە، لە باکوورەوە تاکوو شارەدێی سەنگاو دەڕوات، لە باشوورەوە چیای حەمرینە، لە ڕۆژاواوە شارەدێی قادر کەرەم و ئاوە سپی جیای دەکاتەوە لە شارۆچکەی دووز#خورماتوو#. لە ڕۆژھەڵاتەوە زێی سیروان ڕووبەرەکەی (5275) کم2 کفری کۆن لە شوێنی ئێستایدا نەبووە شوێنی یەکەمی شارەکە (ئاسکی کفری) گردێکی گەورە بوو کە (10-12)م لەسەر ڕووی زەوییەکەوە بەرز بوو؛ و (8)کم لە شوێنی ئیستای کفری دوورە. تاکوو ئێستا ئەو گردە ماوە و وەکوو شوێن و شوێنەوارێکی مێژووی تەماشا دەکرێت، دوای خاپور بوونی کبرو یان کیماش شوێنی دووەمی شارەکە لە قەرە ئۆغڵان بنیات نرا کە کەوتووتە ڕۆژاوای شوێنە کۆنەکەیەوە. بوونی شاری کفری لە شوێنی ئێستایدا دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی دوو سەد ساڵێک لەمەوپێش.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 47,565 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
فایلێن پەیوەندیدار: 32
بابەتێن پەیوەستکری: 218
پول: جهـ
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
تۆپۆگرافی: گردۆڵگەیی
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
زمان - شێوەزار: عەرەبی
زمان - شێوەزار: تورکومانی
هەژمارێ ئاکنجیان: 10 هزار حەتا 50 هزار
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 29-01-2009 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 07-01-2026 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 47,565 جار هاتیە دیتن
QR Code
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.145 KB 29-01-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.469 چرکە!